كه ههستت بهو نیشانانه كرد ئهوا توشی كۆرۆنا بووی
كۆرۆنا بریتیە لەكۆمەڵێك لەڤایرۆس و دەبێتە هۆی نەخۆشكەوتنی مرۆڤ وئاژەڵ و كاتێك توشی مرۆڤ دەبێت كۆمەڵێك كێشەی تەندروستی لێدەكەوێتەوە، بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی نیشانەکان و شێوازی خۆپاراستنی بڵاوکردوەتەوە.
ناوی كۆرۆنا واتا چەپكەگوڵ یاخود تاج و ئەوە ناوەش لەو شێوە خڕەوە ناونراوە كەلەژێر وردبیندا ئەو ڤایرۆسە شێوەی خڕە و لەشێوەی تاجی پادشا دەردەكەوێت.
نیشانەكانی كۆرۆنا:
هەمان نیشانەكانی ئەنفلۆنزای وەرزیە و دیارترین نیشانەكانی تووشبون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا بریتیە بەرزبونەوەی پلەی گەرمی و دروستبونی ئاوی لوت و هەوكردنی قوڕگ و كۆئەندامی هەناسە و نیشانەكانی هەڵامەت و سەرمابون و كۆكەی وشك و پژمین و ئازاری پەلەكان و ماسولەكەكان و دوای 3 بۆ 7 رۆژ هەناسە توندی و گرفتی كۆئەندامی هەناسە دروست دەبێت.
بەپێی ئامارەكان لە 36%ی ئەوانەی توشی كۆرۆنا بوون گیانیان لەدەستداوە بەتایبەت بەساڵاچوان و ئەو كەسانەی سیستمی بەرگریان لاوازە و ئەو كەسانەی نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە وەك نەخۆشیەكانی كۆئەندامی هەناسە و شەكرە.
|