دیاردەیەکی سرووشتی مێژوویی روودەدات
نهانیوز-هەمەرەنگ
شاره‌زایه‌كی بوار كه‌شناسی و گه‌ردونناسی ڕایگەیاند، رۆژی 12ی ئه‌م مانگه دیارده‌یه‌كی سروشتی مێژویی ڕووده‌دات و هه‌ردو هه‌ساره‌ی ڤینۆس و موشته‌ری له‌یه‌كتر نزیكده‌بنه‌وه، هاوڵاتیانیش ده‌توانن له‌وكاته‌دا به‌ئاسانی دیارده‌كه ببینن.
سالار حاجی عه‌لی، شاره‌زا له بوار كه‌شناسی و گه‌ردونناسی ڕاگه‌یاند،" له 12ی (ئاب/8)ی 2025 دیارده‌یه‌كی ده‌گمه‌نی ئاسمانی ڕوده‌دات، ڤینۆس و موشته‌ری كه دو دره‌وشاوه‌ترین هه‌ساره‌ی ئاسمانن، له نزیكترین مه‌ودا له‌یه‌كتردا ده‌بینرێن كه‌متر له پله‌یه‌ك جیاوازی، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له سه‌رنجڕاكێشترین ڕوداوه‌كانی ساڵی 2025، هه‌رێمی كوردستانیش شوێنێكی گونجاوه بۆ بینینی".
باسی لەوه‌شكرد، دیارده‌كه له‌كاتژمێر 4:00 بۆ 5:30 خوله‌كی به‌یانی رۆژی 12ی ئه‌م مانگه به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان ده‌بینرێت، دیارده‌كه‌ش به چاوی ڕوت یان ته‌له‌سكۆپی بچوك ده‌بینرێت، ڕوناكی و پله‌و شێوه‌ی هه‌ردو هه‌ساره‌كه.
روونیشیكردەوه، دوری ڤینۆس له زه‌وی 176 هه‌زار و 617 میل ده‌بێت، دوری موشته‌ریش له‌زه‌ویه‌وه 901 هه‌زار و 22 میل ده‌بێت، هه‌ركه‌سێكیش بیه‌وێت ته‌ماشای بكات پێویسته شوێنێكی تاریك هه‌ڵبژێرێت، به‌تایبه‌ت گونده‌كان و سه‌ر شاخه به‌رزه‌كان، به‌جۆرێكیش ده‌بێـ وێنه‌كه له كاتی ڕۆژهه‌ڵاتندا ڤینۆس و موشته‌ری وه‌ك دو هه‌ساره‌ی بریقه‌دار ده‌رده‌كه‌ون.
سالار حاجی عه‌لی ده‌شڵێت" ئه‌م دیارده‌یه هه‌لێكه بۆ خه‌ڵكی كوردستان تا له بواری گه‌ردونناسیدا به‌شداری بكه‌ن، ده‌كرێت وێنه‌گرتن له دیارده‌كه ببێته سه‌رچاوه‌ی توێژینه‌وه بۆ خوێندكاران، ئه‌م ڕوداوه‌ش ته‌نها له هه‌ر 1-2 ساڵێكدا ڕوده‌دات ".
|