نها نیوز - هەواڵەکان
نها نیوز لە زیرەکی دەستکرد (AI) دەپرسێت؛ بۆچوونی تۆ چییە دەربارەی کورد، ئەو بە شکۆوە باسی دەستکەوتە شکۆمەندییەکان کورد دەکات و بەم شێوازە وەڵام دەداتەوە:.
یەکەم: کۆنترین نەتەوەی بێدەوڵەت
کورد بە یەکێکە لە گەلە کۆنەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.هەرچەندە ژمارەی دانیشتوانیان نزیکەی ٤٠ ملیۆن کەس دەخەمڵێنرێت بەڵام هێشتا دەوڵەتی سەربەخۆی خۆیان نییە. بەگەورەترین نەتەوەی بێدەوڵەت دادەنرێت.
دووەم: یەك زمان و چوار شێوەزاری جیاواز
زمانی کوردی بەسەر چوار شێوەزاری سەرەکیدا دابەشبووە (سۆرانی،کرمانجی،زازاکی ،هەورامی).
سێیەم: ژنی کورد لە شەرەکاندا
ژنانی کورد شانبەشانی پیاوان دەجەنگن وەك(یـــــەپــــەژە) لە بەرەکانی شەڕدا دژ بە (داـــــــعش )جەنگاون و بونەتە سیمبۆڵێکی جیهانی بوێری
چوارەم: ناوە بەناوبانگەکان زۆربەی کوردن
سەڵاحەدینی ئەیوبی کە دەوڵەتی ئەیوبی دامەزراند، شەهابەدینی سوهرەوەردی فەیلەسووف و زانای سۆفی لەگەڵ ئەحمەد خانی کە خاوەنی مەم و زینە بە ڕۆمیۆ و جۆلێتی کوردی ناسراوە.
پێنجەم: سەمای کوردی
سەمای ڕەسەنی کوردی پێی دەگوترێت ''هەڵپەڕکێ'' زۆرجار بەشێوەی بازنەی یان هێڵێکی ڕاست ئەنجام دەردێت سەماکاران دەستی یەکیان گرتووە بەیەك شێواز دەجوڵێن هەندێ سەمای کوردی مێژووکەیان دەگەڕێتەوە بۆ پێش ئیسلام.
شەشەم: لە ساڵنامەی کوردیدا هەندێك لە مانگەکان بە ناوی سروشتەوە وەك خاکەمێو واتای عەرزی تەر ، گوڵان، پوشپەڕ (پەپولە)، ئەم ناوانە لە سروشت و ژینگەی شاخاوییەوە ئیلهامیان وەرگرتووە.