هەمەڕەنگ

دوبەی سەرکەوتنی یەکەمین گەشتی تەکسی ئاسمانی ڕاگەیاند

نها نیوز – هەواڵەکان

دوبەی سەرکەوتنی یەکەمین گەشتی تەکسی ئاسمانی ڕاگەیاند، وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی لە سەرەتای ساڵی داهاتودا.

ئەمرۆ دووشەممە شێخ حەمدان بن محەمەد بن ڕاشد، شازادەی جێنشینی دوبەی، لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر نوسیویەتی، "لە دوبەیەوە،دەستپێکردنی سەرکەوتوانەی یەکەمین گەشتی تاقیکاریی تاکسی ئاسمانی جۆبی لە ناوچەکە ڕادەگەیەنین".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌ركه‌وتنی ئه‌و هه‌وڵه‌ بە هاوکاری دەسەڵاتی ڕێگاوبان و گواستنەوە و فڕۆکەوانی به‌ده‌ستهاتوه‌، وەک بەشێک لە ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی تەواوەتی گەشتەکە له‌ ساڵی داهاتودا.

شازادەی جێنشینی دوبەی  دەشڵێت "ئەمە دەستکەوتێکی نوێیە کە ئاستی کوالێتی ژیان لە دوبەی بەرزدەکاتەوە، ئەم پڕۆژە ناوازەیە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندایە بۆ چەسپاندنی پێگەی وڵات وەک ناوەندێکی پێشەنگ بۆ داهێنان و بەکارهێنانی نوێترین تەکنەلۆژیا".

پڕۆژەی تاکسی ئاسمانی دوبەی بەشێکی سەرەکییە لە ستراتیژی گواستنەوەی دوبەی، کە ئامانجیەتی تا ساڵی 2030، 25%ی گەشتەکانی سەرنشین لە شارەکەدا بگۆڕێت بۆ گواستنەوەی خۆ لێخوڕین.

 
12کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.