هەمەڕەنگ

کوڕەکەی هونەرمەند مستەفا ئەحمەد: تەندروستی باوکم ناجێگیرە

نها نیوز – هەواڵەکان

وا بڕیاربوو بەرنامەی "ئاوڕی نها" کە ئازاد بایز پێشکەشی دەکات، زنجیرەیەکی هونەری لەگەڵ مستەفا ئەحمەد ئامادە بکات، بەڵام لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا کوڕەکەی بە نائومێدییەوە بە نها نیوز دەڵێت "دۆخی تەندروستی باوکم ناجێگیرە".

ئەمڕۆ یەکشەممە 17ی ئاداری 2025، ئازاد بایز پێشکەشکاری "ئاوڕی نها" دوای ئەوەی پەیوەندی بە (مستەفا ئەحمەد) ئەکتەری شانۆوە دەکات و کوڕەکەی ناوبراو بەناوی (هەڵۆ مستەفا) وەڵام دەداتەوە بە نها نیوز دەڵێت "نزیکەی 10 رۆژە دۆخی تەندروستی باوکم ناجێگیرە، دووجار قەستەرە و باڵۆنی بۆ کراوە قەستەرەی یەکەم 2014 بوو قەستەرەی دووەم 2018 کرا کەخۆم بەدیارییەوە بووم".

هەڵۆی کوڕی هونەرمەند مستەفا ئەحمەد بەجۆرێک لە نائومێدی لەسەر تەندروستی باوکی بۆ نها دەدوێت و ئاماژە بەوەش دەکات "دەمارەکانی دڵی باوکم زۆر زۆر لاواز بووە، لەوماوەی پێشوودا پزیشک 10 جۆر لە حەبی پێداوە، بەڵام بەهەڵەی خۆی دوو جۆر لەحەبەکانی خواردووە بەهۆیەوە تەندروستی تێکچووە و ئێستا لەماڵەوە کەوتووە". 

Open photo

ئازاد بایز، پێشکەشکاری "ئاوڕی نها" لەگەل هونەرمەندی شانۆ (مستەفا ئەحمەد)

2025-03-17
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.