چۆن بزانم کامێرای چاودێری لە شوێنەکان گشتییەکان هەیە؟
نها نیوز - هەواڵەکان
لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کامێرای چاودێری بە هەموو شێوە و قەبارەکانیانەوە بەتایبەت کاتێك لە شوێنی تایبەت دادەنرێت وەکو ژووری گۆڕینی جلوبەرگ لە مۆڵەکان و هۆتێل و شوێنەکانی تر، دوو رێگا هەیە بۆ ئەوەی شوێنی کامێراکان دەستنیشان بکەیت بەبێ گوێدانە قەبارەی کامێراکان، لە دوو حاڵەت کاتێک کۆنێکتی ئینتەرنێتت هەیە و کاتێك کۆنێکت نییە.
دیاریکردنی کامێرای چاودێری لە شوێنەکان ئەگەر ئینتەرنێتت هەبوو:
ئەگەر لە شوێنێك بیت و (وایفای) لێبوو مۆبایلەکەت کۆنێکتی وایفایەکە بکە و بەرنامەی fing دابگرە ئەوکات ئەزانی چەن و چ جۆرە ئامێرێك پەیوەستە بە ئینتەرنێتەوە، بڕۆ لیستی ئامێرەکان و ئەگەر کامێرایەك هەبێت بەهەمان وایفای پەیوەست بێت ڕاستەوخۆ دەرەکەوێت لە بەرنامەکە لە شێوەی کامێرا یان ئایکۆنی عەدەسەیەک ئەبێت. ئەم ڕێگەیە بۆ ئەوەی بزانم کامێرایەك هەیە لە شوێنەکە بەهەمان ئینتەرنێت بەسترابێتەوە لەڕێگەی بەرنامەی fingـەوە دەتوانیت بزانیت.
ئەگەر ئینتەرنێتت نەبوو:
ئەگەر ئینتەرنێتی لێ نەبوو رێگەی دووەم بەکارهێنانی بەرنامەی ئاشکراکردنی عەدەسەی کامێرایە لە ستۆرەکان هەن، بەڵام ورد و زۆر ڕاست نین بۆیە وەکو بەرنامەی HCD. ئەمانە هەمووی ئەگەرن بۆ دەستنیشانکردن سوودیان هەیە زۆر حاڵەت ئامێری تایبەتیش هەیە بۆ دەستنیشانکردن تا ئاستێکی زۆر باش سوودی هەیە.
|