هەمەڕەنگ

لە فیستیڤاڵێکی هیندۆسەکاندا 46 کەس دەخنکێن

نها نیوز – هەواڵەکان

بەرپرسێکی حکومەتی ناوخۆ رایگەیاند، لەماوەی فیستیڤاڵێکی هیندۆسەکاندا لە رۆژهەڵاتی هیندستان لانیکەم 46 کەس خنکاون، لەو ژمارەش 37 کەسیان منداڵن.

بەرپرسێکی بەڕێوبەرایەتی کارەساتەکانی ویلایەتی بیهار بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی وت "قوربانییەکان لە رووداوی جیادا خنکاون لە ویلایەتی بیهار لەکاتێکدا کە لەو رووبار و دەریاچانەدا خۆیان شتووە کە بەهۆی لافاوەکەی ئەمدواییەوە ئاستی ئاوەکە تێیاندا بەرز بووەتەوە".

رونیشیکردەوە "خەڵکەکە ئاگادارییەکانییان لەسەر مەترسییەکانی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکانی رووبار و دەریاچەکان پشتگوێخست و وەکو ئاهەنگگێڕانێک بەبۆنەی فیستیڤاڵەکەوە خۆیان لەو رووبار و دەریاچانەدا شتووە".

بەگوێرەی ئاژانسی فرانس پرێس، خنکانەکان لە رۆژی سێشەممەوە روویاندا لە سەرانسەری 15 ناوچەی ویلایەتی بیهاردا، کاتێک باوەڕداران یادی فیستیڤاڵی "جیتیا پارڤ" هیندۆسیان کردەوە، یادەکە لەلایەن دایکانەوە یاددەکرێتەوە بۆ باشی منداڵەکانییان.

رووداوە کوشندەکان لەماوەی فیستیڤاڵە ئاینییەکاندا لە هیندستان و لە شوێنەکانی پەرستن باون، گەورەترین بۆنەی ئاینی لە هیندستان کۆچی ملیۆنان باوەڕدارە بۆ شوێنە پیرۆزەکان.

جێی ئاماژەشە، هیندستان لەماوەی مانگەکانی شەش و نۆدا بارانێکی زۆری تێدا دەبارێت و لافاو لەو ماوەیەدا دروست دەبێت.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمریکا
 
2024-09-26
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.