هەمەڕەنگ

زەنگە مەترسیدارەکە لێدراو جەنگی جیهانی سێیەم هەڵدەگیرسێت

نها نیوز – هەواڵەکان

بەگوێرەی وتەی ئەستێرەناس و پێشبینیکارێکی هیندی، جەنگی سێیەمی جیهان هێندەی نەماوە و لەچەند رۆژی داهاتوو هەڵدەگیرسێت.

کۆشال کۆمار ئەستێرەناس و پێشبینیکارێکی هیندییە و بە نۆسترادامۆسی نوێ ناویدەرکردووە و لە نوێترین پێشبینی ناوبراودا دەڵێت "هەڵگیرسانی جەنگی سێیەمی جیهانی هێندەی نەماوە و لە چەند رۆژی داهاتوودا دەستپێدەکات.

ئەو پێشبینیکارە هندییە ئەوەش ئاشکرا دەکات "رۆژی چوار و پێنجی ئەم مانگە جیهان لە خراپترین دۆخیدا دەبێت و لە یەکێک لەو دوو رۆژەدا سەرەتای جەنگەکە دەستپێدەکات.

جێی ئاماژەیە، پێشتر ئەو پێشبینیکارە رایگەیاندبوو، جەنگەکە لە 18ی تەمموز هەڵدەگیرسێت، بەڵام پێشبینییەکەی نەهاتبووە دی.

هاوکات کۆشال کۆمار ئەستێرەناس و پێشبینیکارێکی هیندیی، ماوەیەک لەمەوبەر پێشبینی مردنی ئیبراهیم رەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانی کردبوو و پێشبینییەکەی هاتبووە دی.
 
2024-08-03
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.