هەمەڕەنگ

بیتکۆین نرخەكەی 70 هەزار دۆلاری تێپەڕاند

نها نیوز- هەواڵەکان

نرخی بیتکۆین بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و گەیشتە زیاتر لە 72 هەزار دۆلار. هۆکاری سەرەکیش رێکخستنی دراوە دیجیتاڵییەکانە لەلایەن بەریتانیاوە.

ئەمرۆ نرخی بیتکۆین زیاتر لە 2 هەزار و 800 دۆلار بەرزبووەوە و گەیشتە 72 هەزار و 150 دۆلار. 

ئەمڕۆ بیتکۆین پشتگیریی زیاتری بەدەستهێنا دوای ئەوەی دەزگای چاودێری دەسەڵاتی رەفتاری دارایی بەریتانیا رایگەیاند، هاوشێوەی ئەمریکا، رێگە بە دروستکردنی سندووقی تایبەت بە دراوە دیجیتاڵییەکان لە وڵاتەکە دەدات.
 
11ـی کانوونی دووەمی ئەم ساڵ، لیژنەی ئاڵوگۆڕی کاڵای فیدراڵیی ئەمریکا گڵۆپی سەوزیان بۆ سندوقەکانی ئاڵوگۆڕی بازرگانی (ETF) هەڵکرد، کە بەستراوەتەوە بە پێنوێنی نرخی راستەوخۆی بیتکۆین، ئەمەش ئاسانکاری بۆ وەبەرهێنەرانی دراوەکە دەکات بیتکۆین بۆ مامەڵەکانیان زیادبکەن.

ش.ح

2024-03-11
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.