نها- راپۆرت
دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ سهرۆكی ئهمریكا پهیوهندییهكی تهلهفۆنی لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل ئهنجامدا و بۆ سهردانی كۆشكی سپی بانگهێشتی كرد، چاودێرانی سیاسی شرۆڤەی جیاواز بۆ ئەم سەردانە دەکەن و بە کابوسێک بۆ تارانی دەزانن.
سهردانهكهی نهتهنیاهۆ كه وادهكهی بهفهرمی دیارینهكراوه، دهبێته پێنجهمین سهردانی سهرۆك وهزیرانی ئیسرائیل بۆ كۆشكی سپی له دوای گهڕانهوهی ترهمپ بۆ كۆشكی سپی له مانگی (كانونی دوهم/1)ی ئهمساڵدا.
بەگوێرەی شرۆڤە و زانیارییەکان، ئامانجی سەرەکیی بنیامین ناتانیاهۆ لە سەفەری داهاتووی بۆ واشنتۆن زۆر لە دیدارێکی دیپلۆماسیی ئاسایی تێپەڕی کردووە. ئەو دەیەوێت لەم سەردانەدا "گڵۆپی سەوز" لە دۆناڵد ترەمپ وەربگرێت بۆ تەواوکردنی "کارە ناتەواوەکان"، کە بریتییە لە: لەناوبردنی هێزە وەکالەتییەکان و جووڵەکردن بەرەو ڕووخاندنی خودی کۆماری ئیسلامی و دیزاینکردنەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لەم ڕاپۆرتەدا، خاڵە سەرەکییەکانی ئەم پلانە دەخەینە ڕوو:
1-هاوپەیمانیی ترەمپ و ناتانیاهۆ؛ کابوسی تاران
لە کاتی گەڕانەوەی ترەمپ بۆ دەسەڵات، هاوکاریی نێوان ئیسرائیل و ئەمریکا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست. بە پێچەوانەی ئیدارەی بایدن کە هەوڵی دەدا ئیسرائیل کۆنتڕۆڵ بکات و ڕێگری لە هێرشی فراوان دەکرد، ئێستا ناتانیاهۆ هەست دەکات دەستی کراوەتەوە. میدیا ئیسرائیلییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ناتانیاهۆ لەم سەفەرەدا بەدوای مۆڵەتە بۆ سێ هێرشی سەرەکی:
هێرش بۆ سەر حزبوڵڵای لوبنان بە مەبەستی چەککردنی تەواوەتی بە زەبری هێز.
هێرشی بەرفراوان و توند بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەگەری هێرشی لەناکاو بۆ سەر حەشدی شەعبی لە عێراق وەک هێزێکی دیکەی وەکالەتیی ئێران.
2-گۆڕانی تاکتیکی جەنگی ئەمریکا: "ئۆپەراسیۆن" لەجیاتی "جەنگی درێژخایەن"
شرۆڤەکان باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی ئێران خوێندنەوەی هەڵەیان بۆ شێوازی جەنگی نوێی ئەمریکا هەیە. ئەمریکا چیتر بەدوای جەنگی درێژخایەنی وەک عێراق و ئەفغانستاندا نییە (داگیرکردنی زەمینی).
بەپێچەوانەوە، مۆدێلی نوێ بریتییە لە:
لێدانی کورت، بەڵام زۆر بەهێز و وێرانکەر.
تەرکیزکردنە سەر هێرشی ئاسمانی و مووشەکی بۆ لەکارخستنی ژێرخانەکان و سیستەمی بەرگری.
ئەمەش سیناریۆیەکە کە لە ئەگەری ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران، بە خێرایی جێبەجێ دەکرێت.
٣. ستراتیژیی "مەقەست"ـی ئیسرائیلناتانیاژۆ
ئیسرائیل ستراتیژییەکی دوو سەرە پەیڕەو دەکات بۆ لێدانی کۆماری ئیسلامی:
لە دەرەوە: لێدانی سەربازی بۆ لاوازکردنی هێزە ئەمنییەکان و بڕینی بازووەکانی ئێران لە ناوچەکە.
لە ناوەوە: هاندانی خەڵکی ئێران بۆ ڕاپەڕین. پەیامەکەی ناتانیاهۆ بۆ خەڵکی ئێران ("ئیسرائیل لەگەڵتانە") ئاماژەیە بۆ ئەوەی ئیسرائیل دەیەوێت بە لێدانی ڕژێم، دەرفەت بۆ خەڵک بڕەخسێنێت تا حکومەت بڕووخێنن.
ترس و نیگەرانیی ئاشکرا لەناو بەرپرسانی باڵای ئێران دەبینرێت سەبارەت بە ئەگەری ڕووخان یان کوشتنی ڕێبەرانیان.
ناتانیاهۆ دەیەوێت ئەم دەرفەتە زێڕینەی بوونی ترەمپ لە کۆشکی سپی بەکاربهێنێت پێش ئەوەی دیموکراتەکان بتوانن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا دەسەڵاتی کۆنگرێس بگرنەوە دەست. ئەمەش واتە ئەگەری پێکدادانی سەربازی و گۆڕانکاریی گەورە لە ناوچەکەدا لە هەموو کات نزیکتر بووەتەوە.
ئامادەکردن: س.ش