راپۆرت

دەنگەکانی یەکێتیی زیادی کرد

نهانیوز-هەواڵەکان

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق، ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقی راگەیاند و بەپێی ئەنجامەكانیش، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەشت پارێزگای عیراق دەنگی هێناوە و كاندیدێکی  لە کەرکوک زورترین دەنگی بەدەست هێناوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق، لەهەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە لیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە، لە بازنەی سلێمانی 240 هەزار و 899 دەنگی بەدەستهێناوە، هەروەها لە بازنەی هەولێریش 97 هەزار و 301 دەنگ و لە بازنەی دهۆك 2 هەزار و 423 دەنگی بەدەستهێناوە كە بەكۆی گشتی لە هەرسێ بازنەكەی هەرێمی كوردستان 340 هەزار و 623 دەنگی بەدەستهێناوە.

هاوكات لە بازنەی كەركوك، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بە لیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كردووە، 178 هەزار و629 دەنگی بەدەستهێناوە، لە بازنەی نەینەواش كە لە چوارچێوەی هاوپەیمانێتی یەكێتی خەڵكی نەینەوا بە ژمارە 281 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد  هەزار و 346 دەنگی بەدەستهێناوە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە لە بازنەی دیالە بەلیستی سەربەخۆی ژمارە 222 بەشداری هەڵبژاردنەكەی كرد،  29 هەزار و 44 دەنگی بەدەستهێناوە، هاوكات لە بازنەی سەلاحەددینیش كە یەك كاندیدی لەناو لیستی جەماهیری نیشتمانیدا هەبوو 67 هەزار و208 دەنگی بەدەستهێنا و كاندیدەكەی سەركەوت، هەروەها لە بازنەی بەغدادیش یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە یەك كاندیدی لەنێو لیستی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێداندا هەبوو، سەركەوت.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بە زیاتر لە 150 كاندید لە هەشت پارێزگای عیراق بەشداری كرد و لەپارێزگای نەینەوا-ش لەچوارچێوەی یەكێتی خەڵكی نەینەوا-دا بە ژمارە 281 بەشداربوو كە  31 كاندیدی هەبوو.
بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێبوار تەها، بەربژێری یەکێتی لە کەرکوک بە بەدەستهێنانی 96 هەزار دەنگ بووە یەکەمی سەر ئاستی عێراق و محەمەد شیاع سودانیش بە 92,477 دەنگ لە پلەی دووەمدایە.

هەربەپێی ئەنجامە بەراییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕێبوار تەها، بەربژێری یەکێتی لە کەرکوک بە بەدەستهێنانی 96 هەزار دەنگ بووە یەکەمی سەر ئاستی عێراق و محەمەد شیاع سودانیش بە 92,477 دەنگ لە پلەی دووەمدایە.

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەراورد بە هەڵبژاردنی پیشووتر دەنگەکانی زیادیکردووە، لەکاتێکدا لە هەڵبژاردنی رۆژی 10ی10ی 2021 کە بۆ خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ئەنجامدرا، بەپێی ئەنجامەکانی کۆمسیۆن 17 کورسی بەدەستهێنا، بەڵام بەپێی ئەنجامە ناڕەسمییەکان لەم هەڵبژاردنەدا کورسییەرکانی زیادیکردووە بۆ سەروو 20 کورسی، کە هیچ کام لە حزبە کوردستانییەکان نەیانتوانیوە رێژەی کورسییەکانیان لەم هەڵبژاردنەدا زیاد بکەن.

رۆژی 9ی 11ی 2025، هەڵبژاردنی تایبەت بۆ خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەڕێوەچوو، بەپێی داتاكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە هەموو پارێزگاكانی عیراق ملیۆنێك و 313 هەزار و 980 ئەندامی هێزە ئەمنییەكان مافی بەشداریكردنیان لە دەنگدانی تایبەتدا هەبوو، لەو ژمارەیەش نزیكەی 270 هەزار دەنگدەر لە هەرێم بوون، كە 809 بنكەیان بۆ ئامادەكرابوو، لە 4 هەزار و 501 وێستگەدا دەنگیاندا، هەروەها 26 هەزار و 538 ئاوارەی ناوخۆ-ش مافی دەنگدانیان هەبوو كە 97 وێستگەیان لە 27 بنكەدا بۆ ئامادەكرابوو.

سەعات 7:00ی سەرلەبەیانی11ی11ی2025، هەشت هەزار و 703 بنكەی دەنگدان كە لە 39 هەزار و 285 وێستگە پێكدێن بەڕ‌وی دەنگدەرانی عیراق و هەرێمی كوردستاندا كرانەوە، كە دەنگدەران لە كۆی حەوت هەزار و 700 كاندید 329 كاندید دەكەنە ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق.
2025-11-13
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.