راپۆرت

ماریا کۆرینا ماچادۆ براوەی خەڵاتی نۆبڵ کێیە؟

نها نیوز - راپۆرت

ئەمڕۆ ماریا کۆرینا ماچادۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی 2025ی بردەوە، لیژنەی نۆبڵی ئاشتی نەرویجی ئەو خەڵاتەی لەپای  کارە بێوچانەکانی نابراو بۆ پرسی دیموکراسی ڤەنزوێلا پێبەخشیوە.

لیژنەی نۆبڵی نەرویجی لە راگەیەندراوێکی راستەوخۆدا لە وڵاتەکەی، بڕیاردا خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی 2025 ببەخشێتە ماریا کۆرینا ماچادۆ بەهۆی کارە بێوچانەکانی بۆ پەرەپێدانی مافە دیموکراسییەکان بۆ گەلی ڤەنزوێلا.

لیژنەکە ئەو خەڵاتەکەی کە بەخشیویەتی بە ماریا؛ بەهۆی خەباتی  دادپەروەری و ئاشتییانەیەتی لە دیکتاتۆرییەتەوە بۆ دیموکراسی لە وڵاتەکەیدا.

نۆبڵی ئاشتی نەرویجی ئاماژەی بەوەشداوە، ماریا کۆرینا ماچادۆ وەک سەرکردەی بزووتنەوەی دیموکراسی لە ڤەنزوێلا یەکێکە لە نموونە جوانەکانی ئازایەتی مەدەنی لە ئەمریکای لاتین لەم دواییانەدا.

وتراویشە، ماریا هەموو سێ پێوەرەکەی کەلە پەڕەی ئەلفرێد نۆبڵدا بۆ هەڵبژاردنی براوەی خەڵاتی ئاشتی دیاریکراون، تێدا بووە. چونکە ئەو دژایەتی وڵاتەکەی یەکخستوەتەوە.

لیژنەی ئاشتیی نۆبڵ دەڵێت ماریا کۆرینا ماچادۆ نیشانی داوە کە ئامرازەکانی دیموکراسی هاوکات ئامرازەکانی ئاشتین و ئەو هیوای داهاتوویەکی جیاوازی هەڵگرتووە، کە تێیدا مافە بنەڕەتییەکانی هاوڵاتییان پارێزراون و دەنگەکانیان دەبیسترێت.

ماریا کۆرینا کێیە؟

ماریا کۆرینا ماچادۆ پاریسکا لەدایکبووی 7ی تشرینی یەکەمی 1967ـیە و سیاسەتمەدار و ئەندازیاری پیشەسازیی ڤەنزوێلاییە.

هەروەها ناوبراو وەک سەرکردەیەکی دیاری ئۆپۆزسیۆنی ڤەنزوێلا، لە ساڵانی 2011 تا 2014 وەک ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی ڤەنزوێلا خزمەتی کردووە.

بەهۆیەوە، ئەمڕۆ 10ـی تشرینی یەکەمی 2025، خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵی پێبەخشرا بۆ کارە بێوچانەکانی لە پەرەپێدانی مافە دیموکراسییەکان بۆ گەلی ڤەنزوێلا.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یەکێک بوو لە بەشداربووانی نۆبڵی ئاشتی بۆ ئەمساڵ، وێڕای هەوڵەکانی بۆ ئاشتی لە کۆتایی هێنان بە جەنگی روسیا و ئۆکرانیا و غەززە و ئیسرائیل و چەند هەوڵێکی دیکەی، بەڵام ناوبراو نەیتوانی نۆبڵی ئاشتی بۆ ساڵی 2025 بباتەوە.

2025-10-10
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.