راپۆرت

کاندیدە چاو نەترس و حەقبێژەکەی یەکێتیی بناسە

نهانیوز-هەواڵەکان

پارێزەر "رەز سیروان بەهجەت عەونی" کاندیدی ژمارە ٢٥ لە لیستی ٢٢٢ ی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، خوێندکارێکی بەوەفای قوتابخانە سەوزەکەی کوردایەتییە، پەیامی بۆ سەرجەم چین و توێژەکان هەیە و داوا دەکات، پشێیوانی بن و بە دەنگە دلێرەکانیان بە هێزە گەورەکەی یەکێیی هەوێنی گۆرانکاری ریشەیی بن، دەشڵێت "من وەک پارێزەرێک و بەدەنگی هاولاتیانی دڵسۆز دەتوانم شەری قوت و مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و مووچە خۆران و خانە نشینان بکەین بە یاسا، ڕێگربین لە ناحەقییەکان، شەری ئێمە لە بەغدا  شەری ماف  وشایستە داراییەکان و نەتەوە و زمان  وچاودێری کردن و یاسادانان دەبێت . "

" ژیان و ئەزموونی"


-"رەز سیروان بەهجەت عەونی"  لە خانەوادەیەکی دێرینی شاری سلێمانی لە دایک بووە. 
- عەرەبی زانێکی باش و کارامەیە ، رەوانبێژ و لێهاتووە و سەرەتای خوێندنی لە بەغدا دەستپێکردووە.  و خوێندنی بە زمانی عەرەبی تەواو کردووە . 
 - کار کردنی لە رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت دەستپێکی کاری رێکخراوەیی بووە هەموو کات شانازی پێوەدەکات، راز دەڵێت "یەکەم ئەزمونم لەوێوە دەستی پێکردوە بۆیە نایهەوێت" لە بیری بکات ئەو پێی وایە هەر شوێنیک و کەسێک خزمەتی کردبێ نابێت دوو دڵ بیت لە ناوهێنان و شانازی پێوەکرنی.
 - رێکخراوی هارتلاند یەکێکی تر بووە لە وێستگەکانی کارکردنی، کاری لە کەمپەکانی پەنابەران کردوە جیاواز لە کاری رێکخراوەیی ، لە کاری پارێزەرایەتیش بەردەوام کاری کردووە و لە ئیستاشدا لە یەکێتی کاردەکات .

"رەزکاندیدە ئازاو حەقبێژەکەی یەکێیی"

پارێزەر"رەز سیروان"  کاندیدی ژمارە  ٢٥ کە ئێستا  لە سەر لیستی٢٢٢ ی یەکێتیی کاندیدە، حەزی بە بەڵێنی باق و بریق نییە و دەڵێت کارکردن و ئازایەتی دەیسەلمێنێت تۆ چیت، بۆیە یەکێکە لەو کاندیدانەی لە بەسەر کردنەوەکانیدا راستگۆیانە خۆی دەناسێنێت و ئەو باوەری بە خۆیەتی دەتوانیت بە  تواناکانی پارێزەری راستەقینەی ماف و ئیمتیازاتە یاسایی و دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان  بێت  .

رەز سیروان جەخت لەوە دەکاتەوە ، وەک پارێزەرێک و بەدەنگی هاولاتیانی دڵسۆز دەتوانێت شەری قوت و مووچەی پێشمەرگە و هێزەکانی ناوخۆ و مووچە خۆران و خانە نشینان بکات بە یاسا و ڕێگربێت لە ناحەقییەکان دەشڵێت" شەری ئێمە لە بەغدا  شەری ماف  وشایستە داراییەکان و نەتەوە و زمان  دەبێت و چاودێری کردن و یاسادانان دەبێت"  .

2025-10-07
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.