راپۆرت

درۆنەکان، هێزێکی ئاسمانی هەرزان یان پاشای گۆرەپانی شەرەکان؟

نها نیوز - راپۆرت

لە ماوەی 20 ساڵی رابردوو دا درۆن چەند قۆناغێکی گەشەى خۆى بڕیوە وئە گەر سەرەتا زلهێزێکی وەک ئەمریکا هەیبووبێت، ئەوا ئێستا دەیان دەوڵەت و ڕێکخراوى ناڕەسمییش هەیانەو بەرەو بازرگانییەکی گەورە هەنگاودەنێت، بۆ نمونە و لەم شەڕەى ڕوسیا-ئۆکرانیاشدا کارکردێکی ئابوریی زەقی هەبوو. وێڕاى ئەمانەش، ناونانی ئەم سەردەمە بە “سەردەمى درۆن” ناونانێکی پڕبە بەرى دونیاى ئەمڕۆیە.

عەقیدێکی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا دەڵێت "هەروەک چۆن لە ڕابردوودا تۆپخانە بە “پاشای مەیدانی شەڕ” دادەنرا، ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تا ڕادەیەکی زۆر ئەم ڕۆڵەیان گرتۆتە ئەستۆ ولەو شەرانەی دواییدا بینیمان چۆن تەراتێن  لە ئاسمانی نەیارەکان دەکەن و لەگەڵ هێنانە ناوەوەی زیرەکی دەستکرد بۆ ناو سیستەمی ڕێنماییەکانیان، جیهان لە لێواری شۆڕشێکی گەورەدایە لە بواری چەکدا.

فرانک سۆبچاک، عەقیدی خانەنشینکراوی سوپای ئەمریکا و مامۆستا لە کۆلێژی جەنگی دەریایی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لە گەڵ رادیۆی ئازادی دەڵێت " شەڕی ئۆکرانیا گەیشتووەتە بنبەستێکی هاوشێوەی جەنگی جیهانی یەکەم، بەڵام ئەمجارەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان نەک دۆشکە و گازی ژەهراوی ."

ڕوونیشیکردەوە، ڕووسیا  ناتوانێت پێشکەوتنی گەورە لە بەرەکانی جەنگدا بکات ئەگەر هاوشێوەی ئۆکرانیا پشت بە درۆن نەبەستێت، ودەبێ ئاسۆی داگیرکردنی ئۆکرانیا لە بیر بکات. بەگوێرەی پەیمانگای لێکۆڵینەوەی جەنگ، ئەگەر ڕوسیا بەوتاکتیکەی ئێستای شەری بەردەوام بێت لە پێشڕەوی، ئەوا 300 ساڵ دەخایەنێت بۆ ئەوەی دەست بەسەر ئۆکرانیادا بگرێت.

بە وتەی سۆبچاک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دوو ڕۆڵی لە شەرەکەی رووسیا و ئۆکرانیا دا هەبووە: لە لایەک ئەگەری سیخوڕی و چاودێری وردی بۆ هەردوولا دابین کردووە و لە لایەکی دیکەشەوە بوونەتە “هێزێکی ئاسمانی هەرزان” کە هاوسەنگی هێزی ئاسمانی بە قازانجی ئۆکرانیا گۆڕیوە.

سۆبچاک ئاماژەی بەوەشکرد، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا تۆپخانە بە “پاشای مەیدانی شەڕ” دادەنرا، ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان تا ڕادەیەکی زۆر ئەم ڕۆڵەیان گرتۆتە ئەستۆ و لەگەڵ هێنانە ناوەوەی زیرەکی دەستکرد بۆ ناو سیستەمی ڕێنماییەکانیان، جیهان لە لێواری شۆڕشێکی گەورەدایە لە بواری چەکدا. وتیشی، تا ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە تەواوی بە زیرەکی دەستکرد کۆنترۆڵ نەکراوە، بەڵام ئەمە کێشەیەک کە ”رەنگە زوو یان درەنگ چارەسەر بکرێت، بەڵام درەنگ نییە”.

ناوبراو لە وەڵامی پرسیاری ئەگەر ڕێنمایی و کۆنترۆڵکردنی سات بە ساتەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان وردە وردە بکەوێتە دەستی زیرەکی دەستکرد، کە پێدەچێت ڕەوتی پەسەندکراو بێت، ئایا ئەمە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە هاوسەنگی لە بەرژەوەندی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەگۆڕێت؟
لە وەڵامدا وتی: بەڵێ بە ڕەهایی. ئێمە لە لێواری شۆڕشێکداین، یان ڕەنگە لە سەرەتاوە، شۆڕشێک لە شەڕدا، شۆڕشێک کە تێیدا زیرەکی دەستکرد ڕێنمایی کۆتایی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان دەگرێتە ئەستۆ. هێشتا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانمان نەبینیوە کە کۆنترۆڵی تەواوی زیرەکی دەستکردیان هەبێت، کە مرۆڤەکان بە تەواوی لە خولەکە دوور دەخرێنەوە؛ بەڵام وشەی سەرەکی لێرەدا ئەوەیە: "هێشتا".

ئەو پرۆفیسۆرە سەربازییە لەبارەی  شەری نێوان رووسیا و ئۆکرانیا، جەختی لەوە کردەوە کە ڕووسیا توانای مانۆڕی سەربازیی گەورە و خێرای نییە و سوپاکەی بە شێوەیەکی سەرەکی پشت بە هێزی مرۆیی و زیانی زۆری گیانی دەبەستێت، هاوکات ئەمریکا و ناتۆ پشت بە تەکنەلۆجیا و تەقەی دوور دەبەستن.

سۆبچاک بە ئاماژەدان بە پشتیوانی ئێران و کۆریای باکوور بۆ ڕووسیا، هۆشداریدا لەوەی بەردەوامیی هاوکارییەکان دەتوانێت کێشە بۆ ئۆکرانیا دروست بکات، بەڵام لە کۆتاییدا “کلیلی سەرکەوتنی ئۆکرانیا لە دەستی ئەمریکادایە”، چونکە نیوەی یارمەتییە سەربازییەکانی وڵاتەکە لە واشنتۆنەوە دێت.

هەروەها وتی "پەرەپێدانی مووشەکی نوێی فلامینگۆ لەلایەن ئۆکرانیاوە داهێنانێکی تاکتیکییە، بەڵام هیچ سیستەمێکی چەک بە تەنیا ڕەوتی شەڕەکە ناگۆڕێت."

کیێڤ دەستی بە بەرهەمهێنانی مووشەکی نوێی فلامینگۆ کردووە، سیستەمێک کە زۆر کەس بە هاوتای مۆدێلی ئەمریکی و لە هەندێک ڕووەوە لە مۆدێلی ئەمریکی باشترە.

بەڵام بە وتەی سۆبچاک، چارەنووسی ئەم شەڕە بە مووشەکێک یان ئۆپەراسیۆنێکی دیاریکراو نییە، بەڵکو بە وەرینی توانای پیشەسازی و ئیرادەی نەتەوەیی یەکێک لە لایەنەکان یەکلایی دەبێتەوە.

مێژووی پەیدابوونی درۆنەکان 

- یەکەم ووڵات لەساڵی 1917 ئەم فڕۆکە قەزەمە بێ فڕۆکەوانە بەرهەمهێنا ووڵاتی بریتانیا بوو، پاشان لە ساڵی 1924 چاکسازی تیادا کراو بەکار دەهێنرا بۆ بۆردومانی پێگە مووشەکیەکانی بەرامبەر.
- دواتر ووڵات ئەمریکا لە ساڵی 1960 دا بە تکنیکی نوێ درۆنی پەرە پێدا بۆ کاری هەواڵگری و کۆکردنەوەی زانیاریەکان بەتایبەت سیستمی  GIS، وە لەساڵی 1962 دا درۆنی (U-2) بەرهەم هێنرا بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر موشەکە بالیستیەکانی ئیتحادی سۆڤیەتی لە کوبا.
- لە ئێستاد 900 کۆمپانیایی جۆرا و جۆری سەربازی و بازرگانی لە 76 ووڵاتدا کار لەسەر بەرهەمهێنانی دەکەن.

بەکارهێنانی درۆنەکان

1-  بۆ کۆکردنەوەی زانیاریە نەخشەدارە هەواڵگریە سەربازیەکان بە سیستمی (GIS).
2-  چاودێری کردنی پێگە مەبەستەکان.
3 - ئاڕاستەکردنی موشەکی زیرەک.
4- دروست کردنی تەشویش لەسەر بنکە ڕاداریەکان و شەپۆلە لاسرکیەکان.
 5-  چالاکی وەڵام دانەوەی بە چەکی هێرش بەری کتوپڕی تەکنەلۆژیای ئاڕاستە کراو هەژمار دەکرێت.
6- کەشف کردنی هدف و جێگە بەئامانج گیراوەکان.

ئامادەکردن : س.ش

2025-09-01
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.