نها نیوز – راپۆرت
سەرۆکی ئەمریکا و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا گەورەترین رێککەوتنی ئابووری جیهانیان واژۆ کرد.
لە میانی کۆبوونەوەیەکدا لە سکۆتلەندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ئورسولا ڤۆن دێرلاین ، سەرۆکی کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، ڕێککەوتن لەسەر سەپاندنی باجی 15% لەسەر زۆربەی هەناردەکردنی کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی يهكێتيى ئهورووپا بۆ ئەمریکا، بڕیارەکە تەنها پێش وادەی یەکەمی ئاب دراوە بۆ ئەوەی شەڕی بازرگانی لە نێوان دوو گەورەترین ئابووری جیهاندا ڕوونەدات.
بەپێی ئەو ڕێککەوتنە، زۆربەی هەناردەکردنی یەکێتی ئەوروپا بۆ ئەمریکا باجی دیاریکراوی لەسەر دەبێت، هەرچەندە هەندێک بابەتی ستراتیژی وەک پارچەی فڕۆکە، ئامێری نیمچە ڕێبەر و هەندێک بەرهەمی کشتوکاڵی لە گومرگی بەدەر دەکرێن بەپێی بەرنامەی بەناو "سفر بۆ سفر".
ترەمپ گەورەترین رێککەوتنی واژۆ کرد
ترەمپ رێککەوتن لە گەڵ یەکێتیی ئەوروپای، بە گەورەترین و دڵخۆشکەرترین ڕێککەوتن تا ئێستا ناوبرد، لەکاتێکدا ڤۆن دێر لایین بە رێکەوتنێکی گەورە بۆ هێنانەدی سەقامگیری و باشترترکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکان ناوبرد.
هەرچەندە پێشتر ترەمپ هەڕەشەی زیادکردنی باجەکانی کردبوو بۆ 30%، بەڵام دواجار لە سەرکەمکردنەوەی باج بە ڕێژەی 15% رێککەوتن،چاودێران لەسەر ئەو باوەرەن، ئەم ڕێککەوتنە هەرچەندە بە پاشەکشەیەک بۆ ئەوروپا دادەنرێت، بەڵام ڕێگری لە دەستپێکردنی ڕووبەڕووبوونەوەی توندی ئابووری کرد.
هەروەها لە ڕێککەوتنەکەدا یەکێتی ئەوروپا پابەند کراوە بە هاوردەکردنی سەدان ملیار دۆلار لە گازی سروشتی شل و نەوت و سووتەمەنی ئەتۆمی ساڵانە لە ئەمریکاوە بۆ کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە سەرچاوەکانی وزەی ڕووسیا.
باجە قورسەکەی ترەمپ ئەوروپای شۆککرد
رۆژی12ی تەمووزی 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەیەکدا کە بۆ ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا و کلۆدیا شەینباومی ناردبوو, رایگەیاند، بۆ ئەوەی بازرگانییەکی دادپەروەرانە و یەکسان لە نێوانیان هەبێت و لە کورتهێنانی ئابووریی دووربێت، لە 1ی ئابەوە بە ڕێژەی 30% باجی گومرگی بەسەر هەموو کەلوپەلە هەناردەکراوهكانی يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک بۆ ئەمەریکا دەسەپێنێت.
سەرۆکی ئەمەریکا لە نامەکە دا باسی لەوەش کردبوو، ئەو کۆمپانیانەی يهكێتيى ئهورووپا و مەکسیک کە لە ئەمەریکا وەبەرهێنان دەکەن، هیچ باجێکیان بەسەردا ناسەپێنرێت، بەڵکوو به پێچهوانهوه هاوکاریی ئەو کۆمپانیایانە دەکەن.
هاوكات ئورسولا ڤۆن دێر لاين، سهرۆكى كۆمسيۆنى يهكێتيى ئهورووپا لەم بارەوە وتی، سەپاندی باجی گومرگی بە ڕێژەی %30 لەسەر هەناردەی یەکێتیی ئەورووپا دەبێتە هۆی پەکخستنی زنجیرەکانی هاوردهكردن كه زیان به بازرگانان و بەکاربەران و نەخۆشانی هەردوو كهناری زەریای ئەتڵەنتیك دهگهیهنێت.
وتیشی "ئامادە نییە لەگەڵ واشنتن کار بکەین، بۆئەوەی بەر لە 1ی ئاب ڕێکبکەوین، بەڵام لەگەڵ ئەوەیشدا هەموو هەنگاوێک بۆ پاراستنی بەرژەوەندییەکانمان دەگرینە بەر، لە نێوانیشدا وەڵامدانەوەی باجە گومرگییەکانی ئەمەریکا. "
هەروەها وەزارەتی دەرەوە و بازرگانیی مەکسیک لە ڕاگەیەندراوێکی هاوبەش دا ئاماژەیان داوە، باجە گومرگییەکانی ئەمەریکا نادادپەروەرانەیە، بە هیچ شێوەیەک پێیەوە ڕازی نابین.
باجەکەی ترەمپ عێراقیشی گرتەوە
دۆناڵد ترەمپ پێش دەستبەکاربوونی بۆ خولی دووەمی وەک سەرۆکی ئەمریکا کۆمەڵێ باجی ئامادەکردبوو بۆ سەپاندنی بەسەر کەنەدا و مەکسیک و چین و روسیا و وڵاتانی ئەوروپادا، دوای دەستبەکاربوونی هەندێکیانی جێبەجێکردووە و لە بەرنامەیدایە ئەوانەی دیکەش جێبەجێ بکات.
رۆژانە لیستی ناوی وڵاتەکان بۆ زیادکردنی باج لە سەریان زیادەکات، کار گەیشتۆتە ئەوەی عیراقیش ناوی هەبێت لە ریزی ئەو ناوانەدا.
ئابووریناسەکان، بە ئەمریکی و ئەوروپی و وڵاتانی تریشەوە، ئەم هەنگاوەی ترەمپ بە زیان و خاوبوونەوەی ئابووریی جیهان دادەنێن و پێیان وایە کار لە کۆمپانیاکان دەکات و دەرەنجام رێژەی بێکاری زیاد دەکات.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکان ئەوەیە، کە ئەمریکا خودی خۆشی زیانمەندە بە هۆی سەپانی باجەوە بەسەر وڵاتانی تردا، ئەی باشە بۆچی دەیسەپێنێت؟
رۆژی رزگاریی ئەمریکا
ڕۆژی 2ی مانگی چواری ئەم ساڵ جیهان بە گشتی و وڵاتانی پیشەسازی بە تایبەتی خۆیان لە بەردەم پێناسەی گومرگی بۆ سەر کاڵاکانیان بینییەوە، کە لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە، دۆناڵد ترەمپ لە بەردەم کەناڵە تەلەفیزیۆنییەکاندا ڕاگەیەندرا.!
لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەدا سەرۆکی ترەمپ ڕێژەی باجی سەر وڵاتانی دیاری کرد و لە هەمان کاتیشدا ناوی ئەو ڕۆژەی نا ڕۆژی ڕزگاریی ئەمەریکا.!
ترەمپ باسی لە کۆمەڵێک هۆکار کرد کە لە پشت ئەو بڕیارەی حکوومەتی ئەمەریکاوەن. ئەو ئاماژەی بەوە کرد کە لە مێژساڵە ئەمەریکا لەلایەن دۆست و نەیارەکانیەوە غەدری گەورەی لێ دەکرێت. ئەویش ئەوەیە هەموو ئەو وڵاتانەی کە ئەم پێناسەی گومرگییە بە سەر کاڵاکانیاندا سەپێندراوە، زۆربەیان بە جۆرێک لە جۆرەکان باجی گومرگیی زیاتریان خستووەتە سەر کاڵاکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکانیان. ئەو بۆ نموونە ئاماژەی بۆ چین، یەکێتیی ئەورووپا، ژاپۆن، کۆریای باشوور، ڤێتنام، تایوان و چەندین وڵاتی دیکە کرد، کە بە گشتی نزیک بە شەست وڵات دەبوون.
پێناسەی گومرگی چییە؟
تەریف یا باج دەستەواژەیەکی ئابوورییە کە هەندێک لە وڵاتان وەک میکانیزمێک لە پێناوی پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن. کاتێک ئەمەریکا 34% باج دەخاتە سەر کاڵای چینی، بە واتای ئەوە دێت کە نرخی کاڵایەکی چینی کە هەناردەی ئەمەریکا دەکرێ 34% نرخەکەی بەرزدەبێتەوە.
بۆ نموونە ئەگەر پێڵاوێکی چینی پێشتر بە 100 دۆلار گەیشتبێتە دەست فرۆشیارێکی ئەمەریکایی، ئەوە ئێستا نرخی ئەو کاڵایە بە 134 دۆلارە، واتە نرخەکەی 34 دۆلار چووەتە سەرەوە. یان کاڵایەک کە لە ئەورووپاوە بێتە ئەمەریکا و پێشتر نرخەکەی 100 دۆلار بێت و ئێستا ترەمپ باجی 20% ختسووەتە سەر ئەو کاڵایە، ئەوە نرخی ئەو کاڵایە کە دەگاتە دەست فرۆشیار 120 دۆلارە. یا نرخی ئۆتۆمبیلی ژاپۆنی بۆ نموونە ئەگەر 20000 دۆلار بێت، ئێستا بە باجی 25%وە نرخەکەی دەگات 25000 دۆلار، هەڵبەت ئەمە ئەگەر هەناردەکەران ئەو باجە زیادەی کە خراوەتە سەر کاڵاکان لە ئەستۆ نەگرن.
ئامادەکردنی: س.ش