راپۆرت

چی دەزانیت دەربارەی دایکی هەموو بۆمبەکانی جیهان GBU-57A/B

نها نیوز – هەواڵەکان

لە نێو ئەو چەکانەی کە توانای هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییە ژێرزەمینییەکانی ئێرانیان هەیە، یەکێکیان هەرگیز بەکارنەهێنراوە و هێشتا نەگەیشتووەتە ئیسرائیل ،بۆمبی ، GBU-57A/B ە، گەورەترین بۆمبی نائەتۆمیی بەربەست شکێنە لە جیهاندا، کە تەنها لەبەردەستی ئەمریکادایە.

بۆمبی زەوی بڕی GBU-57A/B

 کێشی ئەو بۆمبە گەورە ئەمریکییە نزیکەی 14 تۆن، و درێژیەکەی 6 مەترو 20 سانتیمەترە، زەوی دەبرێت و دامەزراوەکانی ژێر زەوی خاپوور دەکات.

ئەم بۆمبە بە وردی ڕێنمایی دەکرێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە توانای ئەوەی هەیە بچێتە قووڵایی  بنکە ئەتۆمییەکەی  فۆردۆوە، کە لە قووڵایی ناو شاخێکدا دروستکراوە.بەپێی  راگەیاندنی حکومەتی ئەمریکا، چەکی GBU-57A/B "چەکێکی گەورەی بەربەست شکێنەو و توانای هێرشکردنە سەر خەندەق و تونێلەکانی قووڵی زەوییی هەیە.

دەوترێت ئەو بۆمبە شەش مەترییە دەتوانێت نزیکەی 61 مەتر بچێتە ناو زەوی و دواتر بتەقێتەوە.

بۆمبەکە لەلایەن کۆمپانیای بۆینگەوە دروستکراوە، هەرگیز لە شەڕدا بەکارنەهاتووە، بەڵکو لە مەیدانی مووشەکی وایت ساندز تاقیکرایەوە، کە شوێنێکی تاقیکردنەوەی سەربازییە لە ویلایەتی نیو مەکسیکۆی ئەمریکا.

هەروەها ئەم چەکە بەهێزترە لە بۆمبێکی دیکەی بەناوبانگی ئەمریکی کە ناوی Massive Ordnance Airburst Bomb (MOAB)ە و بە دایکی هەموو بۆمبەکان ناسراوە.

ئەمریکا تاکە وڵاتە توانای لەناو بردنی فۆردۆی هەیە

 یەحیل لایتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لەئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا تاکە وڵاتە کە چەکێکی هەیە کە توانای لەناوبردنی دامەزراوە ئەتۆمییە قایمکراوە ژێرزەمینییەکانی ئێرانی هەیە.

ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە ئاماژەی بەوەشکردوە، دامەزراوە ئەتۆمییەکەی فۆردۆ تەنها دەتوانرێت لەئاسمانەوە لەناوببرێت بەبەکارهێنانی مووشەکی ناسراو بە GBU-57/B، بەوپێیەی دامەزراوەی فۆردۆو دەکەوێتە ناو شاخێکی نزیک شاری قوم‌و بەقوڵایی نێوان 80 بۆ 90 مەتر.

ئەم بۆمبە، لەمادیەکی پۆڵایینی پێشکەوتوو دروستکراوە کە ڕێگەی پێدەدات بچێتە ناو بنکە قایمکراوە پتەوەکانەوە، بەڵام تەنها لەفڕۆکە بۆمب هاوێژە شەبەحییەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا (B-2)ەوە دەتوانرێت بخرێتە خوارەوە کە ئەوەش تەنیا ئەمریکا هەیەتی.

دیزاینی ئەم  بۆمبە زەوی بڕە  بە جۆرێکە هاتا ئامانجە سەخت وئالۆزەکان لەناو بەرێت.

سەرەڕای ئەم توانایانە، ڕاپۆرتێکی دامەزراوەی خزمەتگوزارییە شاهانەییە یەکگرتوەکان (RUSI) ئاماژەی بەوەشکردوە، توانای چونە ناوەوەی بۆمبەکە تەنها 61 مەتر دەبێت، کە کەمترە لەقوڵایی خەمڵێنراوی فۆردۆ، ئەمەش وایکردوە لەناوچونی دامەزراوەکە جێگه‌ی گومان بێت.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێک کە کەناڵی سی ئێن ئێن بڵاوی کردووەتەوە، فۆردۆ “یەکێکە لەو شوێنانەی ئێران ، کە ناتوانێت دەستی پی بگات و بۆتە دێوەزمەی"، وێنە مانگە دەستکردەکان دەریدەخەن کە بە تۆڕێکی پێنج تونێلی سەرەکی بەهێزکراوە، کە لە قووڵایی شاخەکاندا هەڵکەندراوە، ئەمەش دەبێتە

هۆی دروستبوونی دامەزراوەیەکی ئەتۆمی کە دەکەوێتە نێوان 80 بۆ 90 مەتر لە ژێر ڕووی زەویدا.

سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە ئەو بۆمبەی پێشتر باسمان کرد تەنها لەلایەن فڕۆکە بۆمب هاوێژە بەهێزەکانی B-2 ئەمریکییەوە هەڵدەگیرێت، کە ئیسرائیل خاوەنی نییە، ئەمەش توانای تەلئەبیب سنووردار دەکات بۆ ئەنجامدانی هێرشێکی کاریگەر لەدژی فۆردۆ بە شێوەیەکی سەربەخۆ.

بنکەی ئەتۆمی فۆردۆ 

لە کاتێکدا شەڕی ئاسمانیی نێوان ئێران و ئیسرائیل چڕتر دەبێتەوە، سەرنجەکان دەچنە سەر پارێزراوترین دامەزراوەی ئەتۆمیی ئێران کە بە فۆردۆ ناسراوە و لە قووڵایی چیایەکدا دروستکراوە.

دامەزراوەی ئەتۆمی شەهید عەلی محەمەدی، یان دامەزراوەی ئەتۆمی فۆردۆ، یەکێکە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، کە بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم لە قووڵایی 90 مەتری ناوچەیەکی سەخت و بەردین لە کیلۆمەتری 25ی ڕێگای قوم-تاران دروستکراوە.

حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دوای ئاشکراکردنی کاربەدەستانی هەواڵگریی ئەمریکا و فەرەنسا، دانی بە بوونی دامەزراوەی ژێرزەمینیی فۆردودا نا. 

ئێران ڕایگەیاندووە کە بۆ "سەلامەتی خەڵک" و هەروەها بۆ دوورکەوتنەوە لە هێرشی ئاسمانی ئەگەری، سەنتەرفیوجەکانی بۆ ئەم دامەزراوە ژێرزەمینییە لە قووڵایی شاخەکاندا گواستووەتەوە.

جۆناسان شانزەر، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری دامەزراوەی بەرگری لە دیموکراسیەکان بە i24ی ڕاگەیاندووە، "بۆمبێکی سەنگەرشکێن لە سایتی فۆردۆ دەتوانێت کۆتایی بە هەموو شتێک بهێنێت"، ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک ئێران دەبینێت کە ئەمریکا ئامادەیە ئەم کارە بکات، دەکرێت ئەو ساتە

بێت بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بکەن و بگەڕێنەوە سەر مێزی دانوستان.

ئامادەکردنی:س.ش

 

2025-06-19
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.