نهانیوز-هەواڵەکان
ئا: سروە علی
ڕاستەوخۆ دوای ئەوەی ئیسرائیل لە بەیانی ڕۆژی هەینی 13ی حوزەیران هێرشی کردە سەر ئێران، بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە جگە لە دامەزراوە ئەتۆمییەکان و فەرماندە سەربازییەکان، زانایانی ئەتۆمی ئێرانیش لە ئامانجەکانی هێرشەکانی ئیسرائیل بوون.
پاش چەند کاتژمێرێک ئاژانسەکانی هەواڵی ئێران ناوی شەش "زانای ئەتۆمی"یان ڕاگەیاند کە لەو هێرشانەدا کوژراون: عەبدوڵحەمید مینۆچێهر، ئەحمەدرەزا زۆڵفەقاری، ئەمیرحوسێن فەقێهی، مۆتەبلیزادە، محەمەد مێهدی تارانچی و فێریدون عەباسی.
لە نێویاندا، فێریدوون عەباسی، سەرۆکی پێشووی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران و ئەندامی پێشووی مەجلیس و محەمەد مێهدی تارانچی، سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامی، ناوێکی ناسراوتر بوون.
یەکێک لە خاڵە دیارەکانی پاشخانی زۆربەی ئەو کەسانە، ئەندامێتییان بووە لە بۆردی زانکۆی بەهەشتی تاران یان وانەوتنەوە لەو زانکۆیە.
نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی بەهەشتی لە بەیاننامەیەکدا پشتڕاستی کردەوە کە پێنج لەو شەش کەسە (جگە لە مۆتلەبی زادە) مامۆستای زانکۆکەن و ڕایگەیاندووە کە "هەندێک لە ئەندامانی خێزانەکەنیشیان" کوژراون.
-محەمەد مێهدی تارانچی
ناوی تارانچی تەنیا بەهۆی بەرپرسیارێتییە ئەکادیمییەکانییەوە پەیوەندیدار نەبوو، بەڵکو پەیوەندی بە پڕۆژەی ئامادەوە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا هەبوو.
محەممەد مێهدی تارانچی، لەدایکبووی 1965لە تاران، لە ساڵی 2019وە سەرۆکی زانکۆی ئازادی ئیسلامییە و هەروەها مامۆستای فیزیای تیۆری لە زانکۆی بەهەشتی تاران بووە، خوێندنی باڵای لە فیزیا لە زانکۆی بەهەشتی دەستپێکردووە.
به پێی هه ندێ له میدیا ئێرانییه کان، ناوبراو له ساڵی 1997 له په یمانگه ی فیزیا و ته کنه لۆجیای مۆسکۆ، دکتۆرای له فیزیای تیۆری وه ڕگرتووه ، به ڵام ئاژانسی هه واڵی ده وڵه تی ئێران بڵاوی کردووه ته وه که تارانچی له و ساڵه دا دکتۆرای له زانکۆی بەهشتی وه ڕگرتووه .
گەڕانەوەی بۆ ئێران هاوکات بوو لەگەڵ هاتنی بۆ ناو کۆمەڵگەی ئەکادیمی و توێژینەوەی وڵات و جگە لە وانەوتنەوە، چەندین بەرپرسیارێتی لە دامەزراوە پەروەردەیی و زانستییەکان لە ئەستۆ گرت، لەوانە سەرۆکایەتی زانکۆی بەهەشتی (2012-2016)، جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ توێژینەوە، بەڕێوەبردنی ناوەندی بڵاوکردنەوەی زانکۆ، و ڕاوێژکاری لە سەنتەری توێژینەوەی ستراتیژی ئەنجومەن.
بەڵام ناوی تارانچی نەک تەنها بەهۆی بەرپرسیارێتییە ئەکادیمییەکانییەوە بەرزکراوەتەوە، بەڵکو لە پەیوەندی لەگەڵ پڕۆژەی ئامادە لە بەرنامەی ئەتۆمی ئێراندا، بەرنامەیەک کە ئەمریکا و ئیسرائیل بە پڕۆژەی نهێنی ئێران دەزانن بۆ بەدەستهێنانی توانای دروستکردنی چەکی ئەتۆمی لە سەرەتای هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا.
لە بەڵگەنامەکانی ئیسرائیل کە لە ساڵی 2018دا پێشکەشی کردووە و هەڵسەنگاندنەکانی دامەزراوەکانی وەک پەیمانگای زانست و ئاسایشی نێودەوڵەتی، تارانچی لە پلانەکەدا وەک یەکێک لە کەسایەتییە زانستییەکان لە پڕۆژەکانی پەیوەست بە ھاوشێوەکردنی تەقینەوەی ئەتۆمی و بەرھەمھێنانی کەرەستەی تایبەت وەک یۆرانیۆم- دیوتریۆم ناسێندرا.
لە ساڵی 2020 وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا تارانچی خستە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکاوە بەهۆی پەیوەندییەکانی بە چالاکییەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ئێران و هاوکاری لەگەڵ دەزگای پڕۆژە پێشکەوتووەکانی توێژینەوەی بەرگریی ئێران.
تارانچی لە هێرشەکەی ئیسرائیلدا لەگەڵ هاوسەرەکەی و چوار پاسەوانەکەی کوژرا.
-فەرەیدون عەباسی داڤانی
فەرەیدون عەباسی داڤانی لە ساڵی 1955 لە شاری ئابادان لەدایکبووە، سیاسەتمەدار و مامۆستای زانکۆ و سەربازی پێشووی سوپای پاسداران بووە و کەسایەتییەکی ناسراوی بواری ئەتۆمی ئێران بووە. لە ساڵی 2010 تا 2013 لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی مەحمود ئەحمەدی نژاد، جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران بووە.
عەباسی نوێنەری بازنەی هەڵبژاردنی کازەرون و کۆهی چینار بووە لە 11هەمین مەجلیسی شۆرای ئیسلامی (1990-2014) و هەروەها سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی وزەی پەرلەمان بووە.
بەشداری شەڕی ئێران و عێراقی کردووە و بۆ پلەی عەمید لە سپای پاسداران بەرزبووەتەوە. ساڵانێکی زۆر وەک ئەندەمی بۆرد لە زانکۆی ئیمام حسێن و سەر بە سپای پاسداران کاری کردووە و بۆ ماوەیەک وەک بەرپرسی بەشی فیزیا لەو زانکۆیە و بەشی توێژینەوەی لەیزەر و پلازما لە زانکۆی بەهەشتی کاری کردووە.
عەباسی بڕوانامەی بەکالۆریۆس و ماستەر و دکتۆرای لە شیراز و فێردۆسی مەشهەد و زانکۆی تەکنەلۆجی ئەمیر کەبیر وەرگرتووە.
لە ساڵانی نەوەدەکاندا لە بوارەکانی فیزیای تیشکدانەوە، لەیزەر، تەکنەلۆژیای پلازما و بەکارهێنانی ئەتۆمی لە پیشەسازی و پزیشکیدا وانەبێژ و لێکۆڵینەوەی کردووە و هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندی کۆمەڵەی ئەتۆمی ئێران بووە.
لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2010 بووەتە ئامانجی هەوڵێکی تیرۆرکردن بەڵام ڕزگاری بووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە مانگی کانوونی دووەمی 2012 سزای بەسەردا سەپاند بەهۆی ئەوەی بە "ڕۆڵی لە بڵاوکردنەوەی چەکی کۆمەڵکوژ" ناوی برد. هەروەها یەکێتی ئەوروپا لە مانگی تشرینی یەکەمی 2023دا عەباسی خستە ژێر سنووردارکردنی دارایی و گەشتکردن.
-ئەکبەر مۆتلەبیزادە
تاکە کەس بوو کە بە بێ ناوی یەکەم لە هەواڵەکاندا سەبارەت بە کوشتنی زانایانی ئەتۆمی لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا ناسێندرا و بە پێچەوانەی پێنج کەسەکەی دیکە هیچ زانیاری و وێنەیەکی بڵاونەکرایەوە.
بەڵام لە بەیاننامەیەکدا کە دوانیوەڕۆی ڕۆژی هەینی ئەنجومەنی باڵای شۆڕشی فەرهەنگی بڵاوی کردۆتەوە و ئیدانەی ئەو هێرشانە دەکات، ناوبراو بە “د.ئەکبەر موتلەبیزادە” ناوی بردووە.
ئەکبەر موتلەبی زادە، لە 1ی ئابی 1963 لە شاری یەزد لەدایکبووە، کەسایەتییەکی کەمتر ناسراو، بەڵام گرنگ بووە لە پێکهاتەی تەکنیکی و ڕێکخراوەیی بەرنامە سەربازییەکانی ئێراندا. ساڵانێکی زۆر وەک بەرپرسی “گرووپی شەهید کەریمی” کە لقێکی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتووی بەرگرییە، کاری کردووە.
بە پێی ڕاپۆرتی وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا کە لە مانگی ئازاری 2019 دا گەمارۆکانی ئەو گرووپە و مۆتلەبی زادە، “گرووپی شەهید کەریمی” لە بوارەکانی وەک لێکۆڵینەوەی پەیوەست بە سیستەمی چەک و تەقەمەنی و تاقیکردنەوەی شۆک و تەقینەوە چالاک بووە.
بەپێی وتەی حکومەتی ئەمریکا، مۆتلەبی زادە سەرپەرشتی جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەی کردووە کە بەکارهێنانی سەربازییان لەم گرووپەدا هەبووە و ڕۆڵی ئەو لە بەڕێوەبردنی تەکنیکی تەنیا تێپەڕیوە تا ئەو ڕادەیەی کە وەک ڕاوێژکاری کەسی موحسین فەخریزادە، سەرۆکی ئەوکاتی ڕێکخراوی لێکۆڵینەوەی پێشکەوتووی بەرگری ڕۆڵی گێڕاوە.
زانیارییە فەرمییەکانی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە ئێراندا ئەوە دەردەخەن کە مۆتابیزادە و بۆرجی لە دامەزرێنەران و بەڕێوەبەرانی کۆمپانیایەک بوون بە ناوی “ئەسری ئارڤین پارسی” کە لە ساڵی 2015دا لە نێوان شتەکانی دیکەدا بە ئامانجی “هەناردەکردن و هاوردەکردنی هەموو کەلوپەلی بازرگانی ڕێگەپێدراو” دامەزراوە.
-عەبدولحەمید مینۆچێهر
عەبدولحەمید مینۆچێهر، لە ساڵی 1962 لە تاران لەدایکبووە، ئەندامی بۆردی زانکۆی بەهەشتی بووە و لە ساڵی 1401ی هەتاوەیەوە بەرپرسی بۆردی ئەندازیاری ئەتۆمی زانکۆ بووە، بەپێی میدیاکانی ئێران، دکتۆرای لە ئەندازیاری ئەتۆمی لە زانکۆی مۆسکۆ وەرگرتووە.
مینۆچێهر هەروەها سەرنووسەری گۆڤاری تایبەتمەندی "تەکنۆلۆژیا و وزەی ئەتۆمی" بووە و بە پشتبەستن بەو زانیاریانەی لە بنکە زانستییەکاندا بڵاوکراونەتەوە، چەندین بابەتی تایبەتی لەم بوارەدا بڵاوکردبووەوە؛ لەوانەش لەسەر شیکاری ڕەفتاری سووتەمەنی ئەتۆمی و سەلامەتی ڕیاکتۆرە نەوەی نوێ.
مینۆچێهر زیاتر لە 20 ساڵە لەگەڵ ئاشکراکردنی دامەزراوە ئەتۆمییە نهێنییەکانی ئێران، نەیارێکی سەرسەختی قبوڵکردنی سنووردارکردنی نێودەوڵەتییەکان بووە.
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لەگەڵ عەبدولحەمید مینۆچێهر دوای پەسەندکردنی یەکەمین بڕیارنامەی دەستەی پارێزگارانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی لە ئەیلوولی 1397 وەک کەسێک کە "دەستی لە ئاگری چالاکییە زانستییە ئەتۆمییەکانی ئێراندا هەبووە" باس کرا.
ئەو کە لەو کاتەدا "بەڕێوەبەری بەشی زانستە ئەتۆمییەکان" بوو لە زانکۆی بەهەشتی، قبوڵکردنی بڕیارنامەکەی بە مانای "دانپێدانان بە شکست" زانیبوو و داوای کردبوو ئێران لە ئاژانس بکشێتەوە.
مینۆچێهر سەرپەرشتیار و ڕاوێژکاری زۆرێک لە خوێندکارانی فیزیای ئەتۆمی بووە. بەشێکی زۆری چالاکییە توێژینەوەکانی لەسەر دیزاین و مۆدێلکردنی داری سووتەمەنی و ڕووپۆشکردن لە ڕیاکتۆرە ئەتۆمییەکان بوو. پێشینەی زانستی مینۆچێهر دەریدەخات کە هەروەها لێکۆڵینەوەی لە بەکارهێنانی نانۆگەردیلەکان کردووە لە زیادکردنی توانای گواستنەوەی گەرمی و هێزی ئەو مادانەی کە لە سیستەمی ئەتۆمیدا بەکاردەهێنرێن.
ناوی ئەو لە توێژینەوەکانی پەیوەست بە پیتاندنی یۆرانیۆمیشدا دەبینرێت کە یەکێکە لە لایەنە هەستیارەکانی بەرنامەی ئەتۆمی ئێران؛ بۆ نموونە لە وتارێکدا کە هاوبەشی نووسینی بووە، لێکۆڵینەوەی کردووە کە چۆن جیاکردنەوەی ئایزۆتۆپەکانی یۆرانیۆم کاراتر بکرێت بە گۆڕینی بارودۆخی ناو سەنتەرفۆج.
-ئەحمەدڕەزا زۆڵفەقاری داریانی
ناوی ئەحمەدرەزا زۆڵفەقاری داریانی لە زۆرێک لە بابەتەکانی لێکۆڵینەوە لە بواری فیزیای ناوەکیدا هاتووە، شانبەشانی عەبدولحەمید مینۆچێهر.
زۆڵفەقاری ، لە دایکبووی ٢٥ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥، ئەندامی بۆردی زانکۆی بەهەشتی و مامۆستای یاریدەدەری بەشی ئەندازیاری ئەتۆمی زانکۆ بووە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی کۆماری ئیسلامی، دکتۆرای لە ئەندازیاری میکانیکی بە پسپۆری لە ئەندازیاری ئەتۆمی لە کۆلێژی ئیمپریالی لەندەن بەدەست هێناوە و لە تشرینی یەکەمی ساڵی 1999 لە زانکۆی بەهشتی تاران دامەزراوە و لە ماڵپەڕی زانکۆکەدا وەک جێگری سەرۆکی پشتیوانی و دارایی و بەڕێوەبردنی سەرچاوەکان ناسێنراوە.
زۆڵفەقاری وەک سەرنووسەری "گۆڤاری چارەگی تەکنۆلۆژیا و وزەی ئەتۆمی" لەگەڵ مینۆچێهر کاری کردووە و ئەندامی لێژنەی زانستی سی و یەکەمین کۆنفرانسی ئەتۆمی ئێران بووە کە لە ساڵی 1404ی هەتاوی لە مەشهەد بەڕێوەچوو.
میدیاکانی ئێران ڕایانگەیاندووە کە ئەو دوو کەسە "بەشێوەیەکی چالاکانە بەشدارییان لە پڕۆژە نیشتمانی و ستراتیجیەکانی پەیوەست بە پەرەپێدانی تەکنۆلۆژیای ئەتۆمی ئێران" کردووە و "ئامادەبوونی کاریگەرانەیان لە لیژنە تایبەتمەندەکان، پەیوەندییان لەگەڵ پیشەسازیی ئەتۆمی و هەوڵدانیان بۆ بەخۆجێییکردنی زانیاری تەکنیکی" وەک لە خزمەتگوزارییەکانیاندا وەسف کردووە.
لە لێکۆڵینەوەکانیدا باسی لە بابەتەکانی وەک دیزاینی سووتەمەنی ڕیاکتۆری ئەتۆمی، پشکنینی بەرگری مادەکان لە بەرامبەر گەرما و پەستان و سەلامەتی لە بەرامبەر تیشکی تیشکدەردا کردبوو.
زانیاری کەسی زۆر لەسەر زۆڵفەقاری لە سەرچاوە گشتییەکاندا بەردەست نییە.
-ئەمیر حسێن فێقهی
ئەمیر حسێن فێقهی ، مامۆستای فیزیای ئەتۆمی و ئەندامی بۆردی زانکۆی بەهەشتی، بە یەکێک لە کەسایەتییە ئەکادیمییەکانی چالاک لە بواری زانست و تەکنۆلۆژیای ناوکی لە ئێران ناسراو بوو.
ساڵی 1978 لە شاری شیراز لە دایکبووە و پاش خوێندنی بەکالۆریۆس لە فیزیای ناوکی لە زانکۆی ورمێ، بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرای لە ئەندازیاری ئەتۆمی لە زانکۆی تەکنەلۆجیای ئەمیر کەبیر وەرگرتووە.
ساڵی 2008 چووەتە بۆردی ئەندازیاری ئەتۆمی لە زانکۆی بەهەشتی و بەپێی میدیا ئێرانییەکان، جگە لە وانەوتنەوە، ئەرکەکانی وەک بەڕێوەبردنی بەشی ئەندازیاری ئەتۆمی، بەڕێوەبردنی کاروباری بۆردی و ئەندامی دەستەی وردبینی بەرز لە زانکۆی بەهەشتی هەبووە.
محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1396ی هەتاوی فێقهی وەک بەرپرسی ئەنستیتیوتی توێژینەوەی زانست و تەکنۆلۆژیای ناوکی دەستنیشان کردبوو، پێش ئەوە وەک ڕاوێژکار و یاریدەدەری تایبەتی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران دەستنیشان کرابوو.
ساڵی 2013 لە پازدەهەمین فێستیڤاڵی گەنجانی خارەزمی لە توێژینەوەی گەشەپێدان پلەی یەکەمی بەدەستهێنا. لە وتار و چاوپێکەوتنەکانیدا بە شێوەیەکی سەرەکی باسی لە لقی پزیشکی ئەتۆمی و دەستکەوتەکانی زانایانی ئێرانی لەو بوارەدا کرد. دەگوترێ فێقهی خوێندکاری یەکێک لە مامۆستا گەورەکانی فیزیای ناوکی بووە بە ناوی ماجید شەهریاری، کە یەکێک لە دامەزرێنەرانی بۆردی ئەندازیاری ئەتۆمی لە زانکۆی بەهەشتی بووە کە لە 1396 هەتاوی لە تاران تیرۆر کرا.