له‌باره‌ی نه‌وته‌وه بڕیار درا
نهانیوز-هەواڵەکان
رێكخراوی وڵاتانی به‌بازاڕكردنی نه‌وت (ئۆپێك+) له مانگی (ئازار/3)ی 2026دا، سیاسه‌تی به‌رهه‌مهێنانی خۆی وه‌ك خۆی ده‌هێڵێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوای پێداچونه‌وه به بارودۆخی بازاڕی جیهانی.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌هه‌شت وڵاته‌كه‌ی ئۆپێك+ له میانی كۆبونه‌وه‌ی خۆیاندا دوپاتیانكرده‌وه، ڕاگرتنی ورده ورده زیادبونی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ساڵی 2026، به‌هۆی گۆڕانكارییه وه‌رزییه‌كانه‌وه ده‌بێت.
ئه‌و هه‌شت وڵاته (عێراق، ڕوسیا، سعودیه، ئیمارات، كوه‌یت، كازاخستان، جه‌زائیر و عومان) له مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2025 ده‌ستیان كردبو به راگرتنی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌می خۆبه‌خشی زیاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه ڕۆژانه ملیۆنێك و 650 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته و زیادكردنه‌كه‌ش بۆ ماوه‌ی 12 مانگ به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئامانجی گروپه‌كه خێراتركردنی نه‌هێشتنی ئه‌م كه‌مكردنه‌وه خۆبه‌خشانه‌یه، كه له مانگی (ئایار/5)ی 2023ه‌وه ده‌ستیپێكرد و بڕیار بو تا كۆتایی ساڵی 2026 به‌رده‌وام بێت.
|