نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 1 راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرایکرد،هیچ بەربەستێک لەبەردەم مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا نییە و چاوەڕوان دەکرێت بە زووترین کات مووچە لەلایەن عێراقەوە بنێردرێت.
سیپان شێروان، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کە هیچ بەربەستێکی یاسایی لەبەردەم ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نییە، چونکە لە ئێستادا و تا کاتی پەسەندکردنی یاسای بودجە، عێراق کار بە سیستەمی یەک لەسەر دوازدەی ساڵی ڕابردو دەکات کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشی تێدایە.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە هەردوو حکومەتی هەولێر و بەغدا پابەندیی خۆیان بۆ میکانیزم و ڕێکارەکانی پێشوو دوپات کردوەتەوە و چاوەڕوان دەکرێت لە زوترین کاتدا و بەبێ دواکەوتن مووچە ڕەوانەی هەرێم بکرێت.
سەبارەت بە چارەنوسی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو حکومەت، سیپان شێروان ئاشکرای کرد، کە هەردوو حکومەت تا 31-3-2026 لەسەر هەمان ڕێککەوتنی پێشوی هەناردەکردنی نەوت و ناردنی پارە بەردەوام دەبن، بەڵام دوای ئەو بەروارە بابەتەکە دەکەوێتە ناو وردەکارییەکانی یاسای نوێی بودجە.
جەختی لەوە شکردەوە، کە عێراق کێشەی نەختینەی نییە بەڵکو ڕوبەڕوی کورتهێنانی دارایی بوەتەوە، بەجۆرێک کە داهاتەکان بەشی داپۆشینی تەواوی خەرجییەکانی حکومەت ناکەن.
|