ئابوری

لیستی مووچەی هەرێم لەبەغدا پەسەندكرا

نهانیوز-هەواڵەکان

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێمه‌وه‌ رایگەیاند، وردبینیی لە لیستی مووچە تەواوبووە و ئێستا تەنها چاوەڕێی یەکەی ژمێریاریی وەزارەتی دارایی عێراق ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بەفەرمی داوای داهاتە نانەوتییەکان له‌دارایی هه‌رێم بكات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد، داهاتی ناوخۆ ئاماده‌یه‌ و هەرکات به‌غدا به‌فه‌رمی داوایكرد بۆیان ڕه‌وانه‌ بكرێت، ته‌نها له‌ڕۆژێكدا بڕی 120 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی فیدراڵی ده‌خەنەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی عێراق لەڕێگەی لقی هەولێری بانکی ناوەندییه‌وه‌.

وتوشیەتی، چاوەڕوان دەکرێت لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا حکومەتی عێراق شایستەی دارایی مووچەی فەرمانبەران ‌و خانەنشینانی هەرێم خەرج بکات ‌و ڕەوانەی بکات، بەهۆی ئەوەی هەرێم سەرجەم پابەندییە دارایی ‌و نەوتییەکانی جێبەجێکردوە، چاوه‌ڕوان ناكرێت هیچ گرفتێک بۆ ڕەوانەکردنی پارەکە لەئارادابێت.

2026-01-31
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.