نرخی نەوت بەرزبووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، نرخی نەوتیش لە بازاڕەکانی جیهان گۆڕانکاری بەسەردا هات و بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
ئهمڕۆ چوارشهممه 28ی كانونى دووهمى 2026، نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە 66 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت.
هاوکات نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی تەکساسیش بە 63 دۆلار و 36 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و هەر ئۆنسەیەکی گەیشتە پێنج هەزار و 262 دۆلار.
|