لە بەغداوە هۆکاری بەرزبوونەوەی دۆلار ئاشکرا کرا
نهانیوز-هەواڵەکان
بریكاری پێشوی وهزارهتی دارایی عێراق هۆكارهكانی بهرزبونهوهی نرخی دۆلار بهرامبهر به دیناری عێراقی ئاشكرادهكات و دهشڵێت، بهرزبونهوهكه كاتییهو نرخهكهی وهكو خۆی لێدێتهوه.
ئهمڕۆ دوشهممه، فازڵ نەبی، بریکاری پێشوی وەزارەتی دارایی عێراق،له لێدوانێكدا ھۆکاری بەرزبونەوەی نرخی دۆلار لە چەند ڕۆژی ڕابردودا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، خەڵکێک ھەیە پڕوپاگەندە بڵاودەکاتەوە بۆ ئەوەی سودی لێ وەرگرن و قازانج بکەن، خاڵێکی دیکە ئەوەیە، سەری ساڵ بو و بانکی ناوەندی کەمتر پارەی خستە بازاڕ و داواکارییش لەسەر دۆلار زۆر بو، ئەمە نرخەکەی بەرز کردەوە.
وتیشی، خاڵی دیکەش ڕێکارەکانی بانکی ناوەندی لەگەڵ بازرگانەکان بو، کە نەتوانن دۆلار لە بانکی ناوەندی بکڕن، ئەمەش وای کرد بچن لە بازاڕ دۆلار بکڕن، ئەگەرنا ھیچ ھۆکارێکی زانستی نییە دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرز ببێتەوە، بۆیە بەهای دۆلار لە ماوەیەکی کەمدا بۆ نرخی پێشتر دەگەڕێتەوە.
ئهوهشی خستهڕو، دوای پێکھێنانی حکومەتی تازەی عێراق و ھەبونی بودجە، نرخی دۆلار بە تەواوی جێگیر دەبێت و وەکو پێشتری لێ دێت، لە بانکی ناوەندی نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٣٢ هەزار دینار و لە بازاڕیش ١٠٠ دۆلار دەبێتە ١٤٠ ھەزار دینار، بۆیە نرخی دۆلار بەرزبونەوەکەی کاتییە و وەکو خۆی لێ دێتەوە،
|