نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە
نهانیوز-هەواڵەکان
لەگەڵ کرانەوەی بۆرسەدا نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لەبەرزبوونەوە کرد، شارەزایانی ئابووری بۆ چەند هۆکارێکی دەگەڕێننەوە، لەوانە بارودۆخی ئێران و کێشەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و جیرۆم پاوڵ، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەدەگی فیدراڵی.
بە گوێرەی بازارە جیهانییەکان ئەمڕۆ دووشەممە 12ی کانوونی دوەم یەک ئۆنسە زێڕ 91 دۆلار بەرزبووەوە و بە چوار هەزار و 600 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی کوردستان بەم جۆرەیە:
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 22 بە 992 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 21 بە 947 هەزار دینار
یەک مسقاڵ زێڕی عەیار 18 بە 812 هەزار دینار
|