ئابوری

وادەی هاتنی مووچە لە بەغداوە ئاشکرا کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی هەرێمی کوردستان  ئاشکرای کرد، هاتنی پارە بۆ مووچەی مانگی 10 دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە، عێراق تا ئێستا مووچەی وەزارەتەکانی خۆی دابەشنەکردووە، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی مانگی 12ی فەرمانبەرانی عێراق، پارە بۆ موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی هەرێمی دەنێردرێت، ئەمەش دەکەوێتە هەفتەی داهاتوو.

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت" هەرچەندە هاتنی پارەکە دەکەوێتە ناو پشووی سەری ساڵ، بەڵام وەزارەتی دارایی ئامادەکاریی کردووە کە لەگەڵ هاتنی پارەکە، راستەوخۆ دەستبکرێت بە دابەشکردنی مووچە، بەپێی لیستی ئامادەکراو، لە سێ رۆژدا دابەشکردنی موچە کۆتاییدێت.

دوێنێ سێشەممە محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا،  تەیف سامی وەزیری دارایی عیراقی راسپارد بەخەرجكردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.