ئابوری

نرخی زێڕ زیاتر بەرز بوەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

نرخی زێڕ بەردەوامە لە تۆمارکردنی ریکۆردی نوێ لە بەرزبوونەوەی نرخەکەی و یەک ئۆنسەی گەیشتە چوار هەزار و 492 دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهان گەیشتە چوار هەزار و 492 دۆلار.

پێشبینیدەکرێت نرخی زێڕ بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە ببینێت و بەربەستی چوار هەزار و 500 دۆلار تێپەڕێنێت.

ئەم نرخەی ئێستای زێڕ، بەرزترین ئاستی ئەو کانزا زەردەیە کە تاوەکو ئێستا پێی گەیشتبێت.

گرەوی وەبەرهێنەران لەسەر کەمکردنەوەی زیاتری سوودی بانکی لەلایەن بانکی ناوەندیی ئەمریکاوە لە کۆتایی مانگی داهاتوودا، پاڵپشتیی زیاتری بۆ نرخی زێڕ دروستکردووە.

3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.