ئابوری

بەهای دینار دابەزی

نهانیوز-هەواڵەکان

بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بەربەستی 143,000 دیناری تێپەڕاند.

ئەمرۆ سێشەممە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی دابەزینی تۆمار کرد و لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان نرخی 100 دۆلار بەربەستی 143,000 دیناری تێپەڕاند. مامەڵەکارانی دراو هۆکاری ئەم بەرزبوونەوەیە بۆ دۆخی سیاسی، دابەزینی نرخی نەوت و زیادبوونی خواستی وەرزی دەگەڕێننەوە.

زانیارییەکان دەریدەخەن لە نووسینگەکانی دەرەوەی بازاڕی ناوەندی لە شارەکانی سلێمانی، هەولێر و دهۆک نرخەکە بەرزترە و فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتووەتە 143,750 دینار و کڕینیش بە 143,250 دینارە.

دانا مەولود، مامەڵەکار لە بازاڕی دۆلاری سلێمانی هۆکارەکەی بۆ نادڵنیایی هاونیشتمانییان لە دۆخی سیاسی و ئابووری گەڕاندەوە.

 
3کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.