ئابوری

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم و بەغدا تاوتوێ دەکات.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رایگەیاند، لە کارنامەی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کە بڕیارە رۆژی سێشەممە بەڕێوەبچێت، بڕگەی سێیەمی کارنامەکە دیاریکراوە بۆ قسەکردن لەسەر شاییستە داراییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا و چاوەڕوان دەکرێت دواتریش بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی 10 بدرێت.

وتیشی، "چاوەڕوان دەکرێت خەرجکردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی بەدوادا بێت و بڕیاری ناردنی بدرێت".

4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.