مووچەی توێژێک زیاد دەکات
نهانیوز-هەواڵەکان
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی لە لێدوانێکدا ئاشکرای کرد، بڕیارە لە سەرەتای ساڵەوە سەرجەم زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوشێوەی عێراق مووچەی مانگانەیان بۆ یەک ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار زیاد بکرێت.
ئەحمەد ڕەسوڵ، بەڕێوەبەری خزمەتگوزاریی کاروباری زیندانییانی سیاسی ڕایگەیاند، مووچەی مانگانەی زیندانیانی سیاسی لە ٥٠٠ هەزار دینارەوە بەرز دەکرێتەوە بۆ ١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دینار، ئەمەش دوای گواستنەوەیان بۆسەر دەزگای زیندانییە سیاسییەکانی عێراق.
ناوی ٢٥ هەزار و ٦١٨ کەس ئامادە کراوە و تەنها چاوەڕێی پەسەندکردنی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم دەکەن و رەوانەی بەغدا دەکرێت.
|