ڕاوێژكارێكی سودانی: به‌رزبونه‌وه‌ی دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار كاتیه
نهانیوز-هەواڵەکان
ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پشتڕاستیكرده‌وه، به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی كاتییه و له‌سه‌ر بنه‌مای داتای ئابوری ڕاسته‌قینه نییه و ده‌شڵێت، حكومه‌ت به‌رده‌وامه له جێگیركردنی دۆلارێك به 1320 دینار".
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕاوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق "ئه‌وه‌ی له بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوه‌كاندا له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردودا ڕویدا هیچی تر نییه له هه‌ڵاوسانێكی له‌ناكاو و كاتی.
مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح ڕونیشیكرده‌وه، "ئه‌و به‌رزبونه‌وه‌ی له به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر دینار له بازاڕه‌كانی دراودا هه‌یه، كاریگه‌رییه‌كی به‌رچاوی له‌سه‌ر سه‌قامگیری ئاستی نرخی گشتی دروست نه‌كردوه، به‌و پێیه‌ی سیاسه‌تی دراو به‌رده‌وامه له گه‌یشتن به ئامانجه كارگێڕی و مامناوه‌نده‌كانی له سه‌قامگیركردنی نرخه‌كان به‌گشتی و پاراستنی سه‌قامگیریی نرخی ئاڵوگۆڕی دراو به تایبه‌ت، ڕێچكه‌یه‌كیشه كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی دابه‌زینی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسانی ساڵانه‌یه بۆ ئاستی ئاسایی ئاستی ساڵانه له 2.5% زیاتر نه‌بێت".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی روی له‌به‌رزبونه‌وه كردوه و به‌جۆرێك به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 143 هه‌زار دیناری عێراقی.
|