نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 10 راگەیەندرا
نهانیوز-هەواڵەکان
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 10 ئاشکرا کرا وبە پێی زانیارییەکانی نها وەزارەتی دارایی هەریم، سەرجەم ڕێوشوێنەکانیان تەواوکردووە تا بەغدا مووچەی مانگی ١٠ بۆ هەرێم بنێرێت.
سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێم لە بارەی مووچەی مانگی 10 ڕاگەیاند، لە٢٦ بۆ ٢٧ی ئەم مانگە بەغدا مووچەی مانگی 10 بۆ هەرێم دەنێرێت.
ئەو سەرچاوەیە راشیگەیاند، بە سێ ڕۆژ و تا ٣٠ مانگ مووچەی مانگی ١٠ دابەشدەکەین.
|