ئابوری

ئابووریناسێک پێشبینی دابەزینی نرخی دینار دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

ئابوریناسێک پێسبینیەکی مەترسیدار لەبارەی دابەزینی نرخی دیناردەکات و رایگەیاند، پێشبینی دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکەن لە کابینەی نوێی حکومەتدا، بەجۆرێک نرخی هەر 100 دۆلارێک لەلایەن حکومەتەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ 180 و 200 هەزار دینار.

نەبیل مەرسومی ئابورییناس ڕایگەیاند، لە کابینەی نوێی حکومەتدا، پێشبینی دابەزینی بەرچاوی بەهای دینار و بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار دەکات بەجۆرێک نرخی هەر 100 دۆلارێک لەلایەن حکومەتەوە بەرزدەکرێتەوە بۆ 180 و 200 هەزار دینار.
ئەو ئابووریناسە، هۆکارەکەی بۆ زیادبونی فشارە داراییەکان و قەرزە کەڵەکەبووەکان گەراندەوە کە باری سەرشانی حکومەتی قورس کردوە.

دەشڵێت" کابینەی نوێ ناچارە گۆڕانکاریی بکات بۆ چارەسەری کورتهێنان لە بودجەدا بەهۆی دابەزینی داهات لە سەرچاوە جیاوازەکان و زیادبوونی خەرجییەکانی حکومەت، و پابەندبوون بە قەرز و سود و چەندین هۆکاری دیکە، تاکەچارەسەریش بۆ بودجەی گشتیی گۆڕانکارییکردنە لە نرخی دراو و ئاڵوگۆڕەکان"

 
32 خولەک پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.