دوایین زانیارییەکان لەبارەی وادەی دابەشکردنی مووچە
نهانیوز-هەواڵەکان
بەرپرسیکی باڵای هەرێم دەڵێت"تەیف سامی پێی راگەیاندوون لەم هەفتەیدا مووچەی مانگی 9 خەرج دەکرێت".
یەکشەممە 23ی تشرینی دوەم میدیای یەکێتی لە زارەی بەرپرسێکی باڵای هەرێم لە بەغدا رایگەیاندوە کە لەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی 9ی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم خەرج دەکرێت.
ئەو بەرپرسە راشیگەیاندوە کە تەیف سامی پێی راگەیاندون کە لەم هەفتەیدا و لەگەڵ دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق مووچەی هەرێمیش خەرج دەکرێت، وتووشییەتی" هیچ کێشەیەک نەماوە و ناردنی مووچە تەنها پەیوەستە بە ئەنجامدانی ڕێکارەکانی پێویست".
ئەو بەرپەرسە دەشڵێت" مووچەی مانگی 9 و 10 مسۆگەر کراوە و بۆ مووچەی مانگەکانی 11 و 12 بەرپرسانی هەرێم لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵن بۆ خەرجکردنی ئەو مووچانە".
|