ئابوری

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچەی مانگی 9 راگەیەندرا

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێترین زانیاریی لەبارەی مووچە ئاشکرا کرا و بە گوێرەی زانیارییەکان، سبەینێ رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکات.

سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی عێراق ئاشکرایکرد، سبەینێ یەکشەممە رێکارەکانی ناردنی مووچەی مانگی نۆ دەستپێدەکەن. 

 سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، رێکارەکان رۆتینین و پەڕاوەکان دەچنە بەردەستی تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، پاشان تەیف سامی واژووی لەسەر دەکات و فەرمان بە بانکی ناوەندیی عێراق دەکات کە پارەکە خەرجبکەن.

رۆژی 18 ی11ی2025، راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوەی خەرجی وداهاتەکانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بۆ وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ نێردرا.

هەروەها 19ی11ی2025، بڕی 120 ملیار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئەیلوول بەشێوەی کاش  خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عیراق.

 
14کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.