ئابوری

چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 یەکلایی دەکرێتەوە

نهانیوز-هەواڵەکان

شاندێکی هەرێم بەمەبەستی بەدواداچوون و یکلایی کردنەوەی چارەنووسی مووچەی مانگەکانی 11 و 12 سەردانی بەغداد دەکەن.

چوارشەممە 19ی تشرینی دوەم میدیای پارتی بلاویکردەوە کە هەفتەی داهاتوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم بۆ یەکلاکردنەوەی ئەم پرسە دەچێتە بەغدا، ئەمەش دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق دێت.

بەپێی زانیارییەکانی میدیاکە گرفتێکی دارایی لە نێوان هەولێر و بەغدا دروست بووە کە بووەتە هەڕەشە لەسەر دابەشکردنی مووچەی دوو مانگی کۆتایی ئەمساڵ. 

حکومەتی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2024ـدا، پشکی خۆی بە زیادەوە وەرگرتووە و بۆ ئەو دوو مانگە پارەی پێویستی لە بەشە بودجەدا نەماوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە رۆژی رابردوو محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند کە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بەپیی ڕێکەوتنەکان دابەش دەکرێت.

 
22کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.