سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران: هه‌رێم له 71% ی مووچه دابین ده‌كات
نهانیوز-هەواڵەکان
سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم ئاشکرایکرد، هه‌رێم به داهاتی خۆی به‌ڕ‌ێژه‌ی 71% تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات، به‌وپێیه‌ش تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی به‌ڕ‌ێژه‌ی 29%ه.
د. ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم رایگه‌یاند، له دوای جێبه‌جێكردنی رێكه‌وتننامه‌ی سێقۆڵی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، له‌ئێستادا هه‌رێم به داهاتی نه‌وت و نانه‌وتی خۆی مانگانه بڕ‌ی 665 ملیار دینار به كاش ده‌خاته سه‌ر حسابی وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی فیدڕ‌اڵ، به‌م شێوه‌یه‌ش هه‌رێم به داهاتی خۆی به ڕ‌ێژه‌ی 71% ی تێچووی مووچه‌ی مانگانه دابین ده‌كات.
راشیگه‌یاند، تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی له‌ئێستادا ته‌نها (280 ملیار) دیناری پێویسته كه به ڕ‌ێژه ده‌كاته 29%ی مووچه‌ی مانگانه.
روونیكردووه‌ته‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سیستمی ژمێریاریی حكومی خه‌رجی به‌جیا له‌داهات ئه‌ژمار ده‌كرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر تێچووی به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌ش حساب بكه‌ین كه 16$ ه بۆ یه‌ك به‌رمیل، ئه‌و كات تێچووی مووچه‌ی مانگانه‌ی هه‌رێم به تێچووی نه‌وتیشه‌وه ته‌نها نزیكه‌ی 400 ملیار له‌سه‌ر حكومه‌تی فیدڕ‌اڵی ده‌كه‌وێت، كه ده‌كاته رێژه‌ی 40% ی مووچه‌ی مانگانه‌و ئه‌و كاتیش هه‌رێم خۆی رێژه‌ی 60% ی مووچه‌ی خۆی له‌داهاتی كاشی خۆی دابینكردووه.
|