سودانی له‌باره‌ی موچه‌ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاتە دەنگ
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند" موچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت".
سێشه‌ممه 18ی تشرینی دوەم مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له شاری دهۆك له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ كۆبوه‌وه و له كۆبونه‌وه‌دا، هه‌ردولا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی پرۆسه و ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان له یه‌كتر كرد و خوازیاربون ببێته هۆی ده‌ستپێكردنی سه‌رده‌مێكی نوێ له‌پێناو سه‌قامگیریی دۆخی عێراق و باشتربونی دۆخی خزمه‌تگوازییه گشتییه‌كان له عێراق.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی گفتوگۆكاندا، جه‌خت له گرنگیی دابینكردنی موچه و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرایه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك وه‌زیرانی فیدراڵ دوپاتیكرده‌وه، موچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌مساڵ به‌پێی ڕێككه‌وتنه‌كان ده‌درێن، بۆ بودجه‌ی ساڵی داهاتوش، هه‌رێمی كوردستان به‌شه‌بودجه‌ی خۆی له چوارچێوه‌ی بودجه‌ی گشتیی فیدراڵ ده‌بێت.
تەیف سامی وه‌زیری دارایی عێراق له‌په‌راوێزی به‌شداریكردنی له دیداری مێپس له دهۆك ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، هەفتەی داهاتو موچەی مانگی (ئه‌یلول/9)ی موچه‌خۆران خه‌رجده‌كه‌ین.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی لە راگەیەنراوێکدا بلاویکردەوە کە سبەینێ120 ملیار دینار وەک داهاتی ناوخۆیی هەرێم رەوانەی بەغداد دەکات.
|