تهیف سامى لهبارهى موچهى فهرمانبهرانى ههرێمهوه بڕیاریدا
نهانیوز-هەواڵەکان
تهیف سامى لهبارهى موچهى فهرمانبهرانى ههرێمهوه بڕیاریدا و رایگەیاند، دوای هەفتەیەکی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە دهۆکەوە ڕایگەیاند، پشتیوان بە خودا پاش هەفتەیەکی دیکە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکەین.
وتیشی: ڕەوانەکردنی مووچە دوای ئەوە دەبێت “کە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان هەموو زانیارییەکانمان پێ دەدات، تەرازووی پێداچوونەوە، داهاتی نانەوتی و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوت لە ڕێی کۆمپانیای سۆمۆوە پشتیوان بەخودا هەموو شتێک چارەسەر دەبێت”.
|