زانیاری نوێ له‌سه‌ر مووچه‌ی مانگی نۆ گه‌یشت
نهانیوز-هەواڵەکان
سەرچاوەیەکی ئاگادارلە وەزارەتی دارایی هەرێم ئاشکرای کرد، له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مانگی نۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تین دەشڵێت "ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو نووسراوی خه‌رجكردنه‌كه‌مان بۆ بنێرن".
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 13ی 11ی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ر پرسی مووچه‌ی مانگی نۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا له‌سه‌ر خه‌تین.
راشیگەیاند، سه‌باره‌ت به 120 ملیاره‌كه به ڕاپۆرتێك ته‌سلیمیان كراوه كه پاره‌كه ئاماده‌یه، ته‌نیا نووسراوی خه‌رجكردن ماوه كه پاره‌كه ته‌سلیمی لقی هه‌ولێری بانكی ناوه‌ندی بكه‌ین، ڕه‌نگه ئه‌مڕۆ یاخود سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو فەرمانی خه‌رجكردنه‌كه‌مان بۆ بنێرن".
|