بانکی ناوەندی عێراق لەسەرشکانی نرخی دینار بەرامبەر دۆلار هاتە دەنگ
نها نیوز- هەواڵەکان
بانکی ناوەندی عێراق ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی باس له دابه‌زینی به‌های دینار به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی ده‌كه‌ن رەت دەکاتەوە دەڵێت "داوا له كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن ده‌كات پشت به سه‌رچاوه‌ی فه‌رمی ببه‌ستن."
بانکی ناوەندی عێراق له ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاوڵاتیان دەکات، هەواڵەکان تەنها لە سەرچاوە فەرمییەکانەوە وەربگرن و بەو دەنگۆیانەی بەمەبەستی دروستکردنی ترس و دڵەڕاوکێی دارایی لە بازاڕدا هەڵنەچنێن.
ئاشکراشی دەکات ، ئەو هەواڵانەی کە بانگەشەی ئەوە دەکەن توێژینەوەکانی بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دابەزینی بەهای دینار ده‌كه‌ن به‌جۆرێك یه‌ك دۆلار بگاته چوار هه‌زار دینار، لەمبارەیەوە دوپاتی ده‌كه‌ینه‌وه کە ئەو زانیاریانە بەتەواوی درۆیە و لەلایەن هیچ قەوارەیەکی فەرمی ناو بانکەوە دەرنەچوە".
|