نها نیوز – هەواڵەکان
رێباز حه‌ملان رایگەیاند، دوای هه‌ڵبژاردن وه‌فدێكی هه‌رێم بۆ چاره‌نوسی مووچه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌چێته به‌غدا، هەروەها كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه.
رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی کاربەڕێکەری هه‌رێمی کوردستان بۆ كاروباری دارایی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌نوسان له‌باره‌ی لێدوانێكی سودانی كه باسی له‌وه كردبوو نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم په‌یوه‌ندی به نه‌ناردنی 120 دیناری داهاتی نانه‌وتی هه‌رێمه‌وه هه‌یه، وتی "بۆ مووچه‌ی مانگی نۆ به به‌غدامان وت؛ ئه‌گه‌ر پێش هه‌ڵبژاردن بڕیاری ناردنی مووچه‌كه بده‌ن، ئێمه 120 ملیار دیناره‌كه‌ی داهاتی نانه‌وتی ده‌خه‌ینه سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ، لیستی مووچه نێردراوه، میزان موڕاجه‌عه نێردراوه، هیچ بابه‌تێك كه په‌یوه‌ندیداره به كێشه‌ی ته‌كنیكی له‌نێوان هه‌رێم و به‌غدا نه‌ماوه، له‌گه‌ڵ رێزم بۆ قسه‌كانی محه‌مه‌د شیاع سودانی".
دوپاتیشیکردەوە "ئێمه به‌رده‌وام 120 ملیار دیناره‌كه‌مان ناردووه، كه ئه‌و بڕه له‌چاو ئه‌وه‌ی له یاسای ئیداره‌ی داراییدا دیاریكراوه، زۆر زیاتره، ئه‌گه‌ر به‌پێی یاسای ئیداره‌ی دارایی بێت، ئێمه 80 ملیار دینار ده‌بێت بنێرین، به‌ڵام له‌پێناو مووچه‌ی مووچه‌خۆراندا به فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم، ئێمه هه‌مو مانگێك 120 ملیار دینارمان ناردووه".
رێباز حه‌ملان ئاماژەی بەوەشدا "بۆیه هیچ هۆكارێك نییه ئه‌وان مووچه نه‌نێرن. ئه‌وه راست نییه كه عێراق قه‌یرانی دارایی هه‌یه، چونكه عێراق مانگانه مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی خۆی خه‌رج ده‌كات، ته‌نیا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق، به‌قه‌ده‌ر هه‌موو مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانه. ئه‌وه‌ی به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات سیاسییه‌و سته‌م و زوڵمه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی كوردستان".
له‌باره‌ی چاره‌نوسی چوار مووچه‌ی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، یاریدەدەرەکەی مەسرور بارزانی ئاشکرایکرد "له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوان سودانی و مه‌سرور بارزانی باس له‌وه كرابوق كه هه‌مقو مقوچه‌كانی ئه‌مساڵ خه‌رجبكرێن و به‌ڵێنیان داوه مووچه‌كان نه‌فه‌وتێن".
وتیشی "له‌دوای هه‌ڵبژاردن راسته‌وخۆ وه‌فدێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ چاره‌نوسی مووچه‌كانی ئه‌مساڵ ده‌چێته به‌غدا".