ئابوری

سودانی لەسەر مووچەی هەرێم دوا قسەی خۆی کرد

نها نیوز – هەواڵەکان

سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دواکەوتنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم حکومەتی کاربەڕێکەری تاوانبار کرد و دەشڵێت "ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوام دەبێت".

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە دیدارێکدا ئاشکرایکرد "ئێمە نامانەوێت مووچەی هەرێم دوابكەوێت، بەڵام زیاتر لە ساڵێك بەردەوام بووین تا لەسەر تێچووی بەرهەمهێنان و هەناردەكردنەوەی نەوت لەگەڵ هەرێمی كوردستان و دواتریش كۆمپانیاكان ڕێككەوتین، بۆیە تا ئەو كاتە مووچە دوادەكەوت".

وتیشی "بەشی هەرە گرنگی پرسەكە كە ناردنی نەوتە ئێستا چارەسەر كراوە، بۆیە بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەمێنێتەوە بە زوویی چارەسەر دەبێت و ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمیش بۆ لەمەودوا مانگانە بەردەوام دەبێت".

بەوتەی سەرۆک وەزیرانی عێراق "بەنسبەت ئێمەوە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم مانگێک دواکەوتووە، هەربۆیە بابەتی مووچە پرسێکی تەنکیکی و یاساییە، بەهیچ جۆرێک پەیوەندی بە سیاتەوە نییە".
 
4کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.