ناردنی 120 ملیارەکە ئاشکراکرا و مەترسی فەوتانی دوو مووچەش راگەیاندرا
نها نیوز – هەواڵەکان
بڕیارده‌ری ڕه‌وتی هه‌ڵوێست ئاشکرایکرد، حکومەتی کاربەڕێکەر ده‌یانه‌وێت له كۆتاییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا 120 ملیار دیناره‌كه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن، دەشڵێت "100% ئه‌مساڵ دوو مووچه ده‌فه‌وتێت".
ئه‌مڕۆ شه‌ممه عه‌لی حه‌مه‌ساڵح، بڕیارده‌ری ره‌وتی هه‌ڵوێست له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا وتی "ده‌بوو چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو 120 ملیار دینار له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكرێت، به‌ڵام تائێستا داهاتی شاره‌كانی سلێمانی، هه‌ولێر و دهۆك كۆنه‌كراوه‌ته‌وه و ئه‌وه‌ش وایكردوه ناردنی پاره‌كه دوابكه‌وێت".
وتیشی "حکومەت دەیەوێت 27 و 28ی مانگ پاره‌كه ڕه‌وانه بكه‌ن، 100% مووچه‌ی دوو مانگی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆران ده‌فه‌وتێت خوابكات نه‌بێته سێ مووچه".
بەوتەی عەلی حەمەساڵح بێت، ترس له‌وه هه‌یه له‌دوای به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق دۆخێك له عێراق بێته كایه‌وه و ئه‌وكات كێشه‌ی دیكه بۆ مووچه‌ی موچه‌خۆران دروستببێت.
هه‌روه‌ها بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست ئاماژەی بەوەشکرد، حکومەت پلانیان هه‌یه كه دوای سه‌ری ساڵ شاندێك بنێرن و بڵێن؛ 120 ملیار زۆره و توانای ناردنی ئه‌و پاره‌یه‌یان نییه.
|