کۆتا بڕیار بۆ خەرجکردنی مووچەی ئەم توێژە درا
نها نیوز – هەواڵەکان
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگەیاند، سبه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ خه‌رج ده‌كرێت.
ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشکرایکرد "لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاردرا کێشەی مووچەی ئەو ئەفسەرو پلەدار و ئەو پێشمەرگانەی لە 2025/1/1 بەدواوە خانەنشین بوونە و مووچەیان لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە خەرج نەکراوە چارەسەر بکرێت".
ئەوەش خراوەتە روو، سه‌رۆكی حكومه‌تی کاربەڕێکەر؛ وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپارد، سبه‌ی پێنجشەممە 11/6 مووچەیەکیان وەک پێشینە لەسەر داهاتی ناوخوی هەرێم بۆ خەرجبكرێت و بە زووترین کاتیش چارەسەری ئەم بابەتە بکرێت.
|