ئابوری

وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

نها نیوز – هەواڵەکان

وەزارەتی دارایی عێراق هەواڵێك بەدرۆ دەخاتەوە و داوایەک لە کەناڵەکانی راگەیاندن دەکات پشت بە سەرچاوەی رەسمیی وەزارەتی دارایی ببەستن.

وەزارەتی دارایی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، هەموو ئەو هەواڵانەی باس  لە بڕینی دەرماڵەی مەترسیی هێزە ئەمنییەکان دەکەن کە 500 هەزار دینارە دوورن لە راستییەوە. 

دەشڵێت، "بەپێی یاسا بەرکارەکان و بەبێ هیچ گۆڕانکارییەک لە خەرجکردنی ئەو دەرماڵەیە بەردەوامین".

وەزارەتەکە داوا لە کەناڵەکانی راگەیاندن و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، تەنها پشت بە سەرچاوەی رەسمیی وەزارەتی دارایی ببەستن لەکاتی بڵاوکردنەوەی هەواڵ و زانیاریدا بۆ ئەوەی خەڵک بە لاڕێدا نەبەن.

 
2کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.