نوێترین زانیاری لەبارەی مووچەی مانگی 9 ئاشکرا بوو
نهانیوز-هەواڵەکان
کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق کۆتایی هات و لە کۆبوونەوەکەدا باس لە مووچەی هەرێمی کوردستان نەکرا.
سێشەممە 4ی تشرینی دوەم کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بەڕێوەچوو و بەپێچەوانەی پێشبینییەکان بڕیارێک لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی 9ی مووچەخۆرانی هەرێم نەدرا.
هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە پێشتر رایگەیاندبوو کە ئەگەر لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت ئەوا وەزارەتی دارایی هەرێم ئامادەیە رۆژی چوارشەممە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی هەرێم رادەستی بانکی ناوەندی عێراق بکات.
ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر ئەندامێکی کوردی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە نهای راگەیاندبوو کە دەستاودەستکردنی هەرێم بۆ ناردنی داهاتی نانەوتی کێشەی گەورە بۆ خەرجکردنی مووچە دروست دەکات.
|