ئابوری

نوێترین زانیارییەکان سەبارەت بە مووچەی مانگی 9 ئاشکرابوو

نهانیوز-هەواڵەکان

نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەسەر هێڵن بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی 9 بدرێت، سەرچاوەیەکیش لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندوە لە 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆی هەریم ئامادەیە.

سەبارەت بە مووچەی مانگی 9 و دابەشکردنی پێش هەڵبژاردنی پەرلەمان لە رۆژانی رابردوو نوێنەرانی کورد لە بەغداد لەگەڵ سودانی گفتگۆیان کردوە بۆ ئەوەی  سبەینێ لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بریار لە ناردنی مووچە بدرێت.  

هەر لەو بارەیەوە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای یەکێتی راگەیاندوە کە ئەگەر لە کۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت ئەوا رۆژی چوارشەممە دارایی هەرێم 120 ملیار دینار داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد دەکات.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە پێشتر سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیران بە نهای راگەیاندبوو کە حکومەت نابێت چاوەڕێی بڕیار لە بەغداوە بێت و پێویستە بەبێ دەستاودەستکردنی داهاتی ناوخۆ رەوانەی بەغداد بکات.

 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.