ئابوری

سودانی لەبەرژەوەندی فەرمانبەران بڕیارێکی دا

نها نیوز - هەواڵەکان

سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە لابردنی مەرجی "كەفیل" بۆ وەرگرتنی قەرزی كڕینی خانوو و زەوی و یەكەی نیشتەجێبوون و دانانی "بیمە لەبری پارەنەدان" بۆ ئەو فەرمانبەرانەی مووچەكانیان تەوتین كراوە.

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، محەمەد شیاع سودانی بڕیاری داوە "بیمە لەبەرامبەر پارەنەدان" وەک بەدیلێک بۆ مەرجی زۆرەملێی کەفیلی کەسی لەمامەڵەی کڕینی خانووبەرە و یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ئەو فەرمانبەرانەی حکومەت، کە مووچەکانیان لە بانکەکان تەوتین كراوە، پەسەند بکرێت.

هاوکات، سودانی لیژنەی باڵای پەیوەندیدار بە پەرەپێدانی کەرتی بیمەی ڕێنمایی کرد بۆ تەواوکردنی ڕێکارەکانی جێبەجێکردنی بڕیاری پێشوو بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی کەرتی تایبەتیش بگرێتەوە، کە مووچەکانیان لە بانکەکانی عێراق تەوتین كراوە.

لەراگەیەندراوەکەدا نوسینگەی سەرۆک وەزیران ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەت پابەندبوونی بەردەوامی خۆی بە چاکسازییەکان دووپات دەکاتەوە، کە ئامانج لێی پەرەپێدانی ژینگەی قەرزدان و نیشتەجێبوونە بەشێوەیەک کە کاریگەری ئەرێنی لەسەر ئابووری نیشتمانی هەبێت و کەرامەتی هاوڵاتییان بپارێزێت و خۆشگوزەرانی و سەقامگیرییان بەرز بکاتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێدانی ئەو قەرز و پێشینانە فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێم ناگرێتەوە بەهۆی ئەوەی مووچەكانیان لەلایەن بانكەكانی عێراقەوە تەوتین نەكراوە، بەڵكو لەهەرێم كار بە هەژماری من دەكرێت.
 
7کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.