هەرێم قۆناغە مەترسیدارەکەی بڕی و ئاستی باڵای بەدەستهێنا
نها نیوز – هەواڵەکان
راوێژکارێکی یەکێتی لەبارەی گازی سروشتی هەرێم زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات و کە لەدوای ئەوەی کێڵگەی غازی کۆرمۆر فراوانکرا؛ هەرێمی کوردستان گەیشتووەتە ئاستی خۆ بژێوی و ئاستی بەرهەمهێنانی زیادکرا.
بەهجەت ئەحمەد، شارەزای بواری وزە و ڕاوێژکاری مەکتەبی ڕاگەیاندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەمیدیای پەنجەرەی وت "بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر گەیشتووەتە 700 بۆ 750 ملیۆن پێ سێجا غاز لە ڕۆژێکدا، لەکاتێکدا هەرێمی کوردستان بۆ کارەبا ڕۆژانە پێویستی بە 800 ملیۆن پێ سێجا غاز هەیە".
ئەو راوێژکارەیە ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای کار ئامادەکاریی کردووە بۆ ڕاکێشانی بۆڕی بۆ دهۆک بە بەهای 590 ملیۆن دۆلار بۆ ئەوەی بە غازی کۆرمۆر کارەبا بۆ ئەو ناوچەیە دابین بکرێت.
"ئێستا ڕۆژانە 1500 تۆن غازی ماڵان بەرهەمدەهێنرێت، لەکاتێکدا هەرێم پێویستی بە 1400 تۆن غازە، لەمەشدا هەرێم گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی". بەهجەت ئەحمەد
|