ئابوری

پارەی پێویست لە سلێمانی دابین کرا

نهانیوز-هەواڵەکان

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد  پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە تەواوی دابەشکرا.

سادق عوسمان وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پاداشتی کۆتایی خزمەتی خانەنشینان لە سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین بە تەواوی دابەشکرا، بەڵام تا ئێستا لە هەولێر و دهۆک ئەو پاداشتە دابەش نەکراوە.

سادق عوسمان وتیشی، پاداشتەکە بریتییە لە مۆڵەتی کەڵەکەبووی 180 ڕۆژی فەرمانبەران، کە لەکاتی خانەنشینبووندا هاوتای شەش مووچەی بنەڕەتی بە یەکجار پێیان دەدرێت.

وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینان هۆکاری سەرکەوتنی پرۆسەکەی لە سلێمانی بۆ ڕۆڵی بەڕێوەبەری بانکی ناوەندیی هەرێم - لقی سلێمانی" گەڕاندەوە، کە توانیویەتی پارەی پێویست لە هەموو سێکتەرەکانەوە دابین بکات.

 

 

10کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.