ئابوری

هەڵبژاردن کێشە بۆ بودجەی 2026 درووست دەکات

نهانیوز-هەواڵەکان

بە پێی پێشبینییەکان،بە هۆی هەڵبژاردن و و پرۆسەی درێژخایەنی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت عێراق لە ساڵی  2026دا یاسای بودجەی نابێت وئەمەش نیگەرانییەکان لە هەرێم زیاد دەکات.

لە ئەگەری نەبوونی یاسای بودجەدا، پێشبینی دەکرێت حکومەتی عێراق پەنا بۆ یاسای بەڕێوەبردنی دارایی ببات، کە ڕێگە دەدات مانگانە بڕی یەک لەسەر دوازدەی بودجەی ساڵی پێشوو (واتە بودجەی 2025) خەرج بکات.

پشتبەستن بە بودجەی 2025 چەندین مەترسیی لەخۆگرتووە، چونکە ئەو بودجەیە لەسەر بنەمای نرخی 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک نەوت داڕێژراوە. هەر دابەزینێکی نرخی نەوت بۆ خوار 65 دۆلار، کورتهێنانەکە قووڵتر دەکاتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە عێراق نزیکەی 125 ملیار دۆلار قەرزارە و پێویستە پابەندی دانەوەی قەرزەکانی بێت.

پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2025دا 20.9 تریلیۆن دینارە،  کە بری 14.8 تریلیۆن دیناری بۆ (مووچە و خەرجییەکان) تەرخان کراوە.

جێی باسە، بەغداد لە ساڵانی ڕابردووشدا بە تەواوی پابەندی ناردنی پشکی هەرێم نەبووە، ئەمەش نیگەرانییەکان زیاد دەکات لە ئەگەری کارکردن بە سیستمی یەک لەسەر دوازدە.

 
11کاتژمێر پێش ئێستا
زیاتر...
Copyright © All rights reserved.